"سروە گورجی پوور"، خەڵکی سنەی و خوێندكاری دوكتۆرای زانكۆی ئازاد كە چەندین خەڵاتی جیهانیی لە پەرەسەندنی زیرەکی دەستکرد بەدەست هێناوە، لە حەوتەمین خولی نێودەوڵەتیی تیكنۆفیستی توركیە بۆ زیرەکی دەستکرد، توانیی خەڵاتی زێڕینی یەكیەتیی ئەورووپا بۆ پەرەسەندنی زیرەکی دەستکرد بباتەوە.
سروە گورجی پوور هاوكات بەڕێوەبەری كۆمپانیای هۆشمەند بۆ كارسازی و ئەندامی ئەنجومەنی داهێنەرانی ئێرانە.