بنیامین نهتهنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بڕیاریدا به دورخستنهوهی یۆئاڤ گالانت، وەزیری دیفاعی لە پۆستەکەی و له جێگهی ئهو یسرائیل کاتز، وەزیری دەرەوەی كرده وهزیری بهرگری.
بنیامین نهتهنیاهۆ لە وتارێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند "ئەوپەڕی پابەندبونم وەک سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیلە، ئهوهش بەرەو سەرکەوتنی تەواومان ببات، لە ناو شەڕدا، زیاتر لە جاران، پێویستیمان بە متمانەی تەواوەتی نێوان سەرۆک وەزیران و وەزیری دیفاع هەیە، بەداخەوە، هەرچەندە لە مانگەکانی یەکەمی هەڵمەتەکەدا ئەو متمانەیە هەبوە و کارێکی زۆر بەرهەمدار هەبوە، بەڵام ئەو متمانەیە لە نێوان من و وەزیری دیفاعدا درزی کردوە".