شەهلا موحەممەدیانی زیندانیی سیاسیی کوردی کە لە گرتووخانەی تەورێز بەنکراوە، بە ناڕەزایەتی لە دەستبەسەرکرانی براکەی، مانی لە خواردن گرتووە.
ماڵپەری هەنگاو لەو بارەوە دەنووسێ: شەهلا محەممەدیانی تەمەن ٢٨ ساڵ، زیندانیی سیاسیی کورد لە ڕۆژی هەینی رێکەوتی ١٧ بەفرانبارەوە دەستی داوەتە مانگرتن.
شەهلا موحەممەدیانی زیندانیی سیاسیی
کوردی کە لە گرتووخانەی تەورێز بەنکراوە، بە ناڕەزایەتی لە دەستبەسەرکرانی براکەی، مانی لە خواردن گرتووە.
ماڵپەری هەنگاو لەو بارەوە دەنووسێ: شەهلا محەممەدیانی تەمەن ٢٨ ساڵ، زیندانیی سیاسیی کورد لە ڕۆژی هەینی رێکەوتی ١٧ بەفرانبارەوە دەستی داوەتە مانگرتن.
شەهلا بە نیشانەی ناڕەزایەتی لەهەمبەر دەستبەسەرکرانی براکەی بەناوی “هێمن محەممەدیانی” مانی لە خواردن گرتووە و راشیگەیاندووە هەتا کاتێک چارەنووسی براکەی ناڕوون بێت، ئامادە نییە دەستبەرداری مانگرتنەکەی بێت.
هێمن محەممەدیانی ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٥ی بەفرانبار لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە لە مەهاباد دەستبەسەر کرا و هەتا ئێستا هیچ هەواڵێک لە چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.
شەهلا محەممەدیانی یەکەم ڕۆژی مانگی خەرمانانی ١٣٩٤ی هەتاوی دەستبەسەر و ڕێکەوتی ٢٨ی سەرماوەزی ئەمساڵ بە تۆمەتی “ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردی و پڕوپاگەندە دژی نیزام” لەلایەن لقی یەکەمی “دادگای رژێم لە مەهاباد”ەوە حوکمی چوار ساڵ زیندان و دوورخستنەوەی بۆ زیندانی تەورێزی بەسەردا سەپا.
ناوبراو پاش دەستبەسەرکران بۆ ماوەی ٦٧ ڕۆژ لە ژووری تاکەکەسیی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد لەژێر لێپرسینەوە و ئەشکەنجەی هێزە ئەمنیەتییەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتدا بووە.