گیدۆن ساعر وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە ڕۆژی یەکەمی دەستبەکاربوونی وەک وەزیری دەرەوە لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنەکەیدا وتی:
« گەلی کورد نەتەوەیەکی مەزنە، یەکێکە لەو نەتەوە مەزنانەی کە سەربەخۆیی سیاسیان نییە. ئەوان هاوپەیمانی سروشتی ئێمەن.»
ساعر کە کوردەکان بە قوربانی زوڵم و ستەمی ئێران و تورکیا ناو دەبات، دەڵێت « ئیسرائیل دەبێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ کورد بەهێزتر بکات و دەست درێژ بکات بۆیان. »