پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 4ی رەزبەری 1394

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 4ی رەزبەری 1394

هاووڵاتییەکی کورد ڕەوانەی زیندانی شاری بۆکان کرا
هاووڵاتییەکی کورد لە شاری بۆکان بە مەبەستی کێشانی ماوەی حوکمەکەی رەوانەی گرتووخانەی ناوەندی ئەو شارە کراوە. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، عوسمان قادری ماوەی دوو ساڵ لەمەوبەر لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەستگیر و دواتر بە شەش مانگ زیندانی حوکم درا. ئەو هاووڵاتییە کوردە پاش ئەوەی دادگایی کرابوو، لە سەر بڕیاری دەزگای قەزاییەکان بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو. عوسمان قادری هەنووکە لە زیندانی ناوەندی شاری بۆکاندا ماوەی شەش مانگ حوکمەکەی تێپەڕ دەکات. دەوترێت کە قادری بە تۆمەتی هاوکاریی لە گەڵ حیزبێکی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئیسلامی ئێران دەستگیر کرابوو.لە لایەکی دیکەوە زیندانییەکی سیاسی کورد بە ناوی حەسەن مەردانی خەڵکی شاری بۆکان کە دوو ساڵ لەمەوبەر بۆ شاری کەهنووج لە پارێزگای کرمان دوور خرابوویەوە، ماوەی دوورخرانەوەکەی تەواو بووە و گەڕاوەتە زێدی خۆی.حەسەن مەردانی هاوشێوەی عوسمان قادری بە تۆمەتی هاوکاریی لە گەڵ یەکێک لە حیزبەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران دەستگیر و حوکمی دوورخرانەوەی بۆ برابوویەوە.

سه‌‌‌قز بووه‌‌‌ یه‌‌‌که‌‌‌می پێشبڕکێیه‌‌‌کانی تۆپی پێ کوردستان 
پێشبڕکێیه‌‌‌کانی تۆپی پێ تازه‌‌‌لاوانی پارێزگای کوردستان له‌‌‌ ڕۆژی  31ی خه‌‌‌رمانان کۆتایی پێهات و هه‌‌‌ڵبژارده‌‌‌ی تۆپی پێ سه‌‌‌قز پله‌‌‌ی یه‌‌‌که‌‌‌می ئه‌‌‌م پێشبڕکێیانه‌‌‌ی وه‌‌‌ده‌‌‌ست هێنا. به‌‌‌پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ئه‌‌‌م پێشبڕکێیانه‌‌‌ به‌‌‌ به‌‌‌شداری 4 هه‌‌‌ڵبژارده‌‌‌ به‌‌‌ میوانداری شاری سه‌‌‌قز و له‌‌‌ یانه‌‌‌ی وه‌‌‌رزشی ته‌‌‌ختی ئه‌‌‌م شاره‌‌‌ به‌‌‌ڕێوه‌‌‌چوو. پێشبڕکێیه‌‌‌کانی تۆپی پێ تازه‌‌‌لاوانی پارێزگا له‌‌‌ سه‌‌‌ره‌‌‌تادا به‌‌‌ به‌‌‌شداریی 10 هه‌‌‌ڵبژارده‌‌‌ له‌‌‌ شاره‌‌‌کانی سه‌‌‌ر به‌‌‌ پارێزگای کوردستان له‌‌‌ ڕۆژانی 16 تا 21ی خه‌‌‌رمانان ده‌‌‌ستیپێکرد.له‌‌‌ کۆتایی ئه‌‌‌م پێشبڕکێیانه‌‌‌دا هه‌‌‌ڵبژارده‌‌‌کانی تۆپی پێ سه‌‌‌قز، ئه‌‌‌لبورزی بیجاڕ، قوروه‌‌‌ و بابنووسی بانه‌‌‌ چوونه‌‌‌ خولی کۆتایی پێشبڕکێیه‌‌‌کانی تۆپی پێ تازه‌‌‌لاوانی پارێزگای کوردستان. خولی کۆتایی پێشبڕکێیه‌‌‌کانی تۆپی پێ تازه‌‌‌لاوانی پارێزگای کوردستان له‌‌‌ ماوه‌‌‌ی ڕۆژانی 29 تا 31ی مانگی خه‌‌‌رمانان به‌‌‌ میوانداری شاری سه‌‌‌قز به‌‌‌ڕێوه‌‌‌چوو و هه‌‌‌ڵبژارده‌‌‌ی تۆپی پێ سه‌‌‌قز به‌‌‌ 7 خاڵ پله‌‌‌ی‌ یه‌‌‌که‌‌‌م، قوروه‌‌‌ به‌‌‌ 5 خاڵ، پله‌‌‌ی دووهه‌‌‌م و ئه‌‌‌لبورزی بیجاڕ به‌‌‌ 4 خاڵ پله‌‌‌ی سێهه‌‌‌می ئه‌‌‌م پێشبڕکێیانه‌‌‌یان وه‌‌‌ده‌‌‌ست هێنا. شیاوی ئاماژه‌‌‌یه‌‌‌Ø› هه‌‌‌ڵبژارده‌‌‌ی براوه‌‌‌ له‌‌‌ پێشبڕکێیه‌‌‌کانی تۆپی پێ تازه‌‌‌لاوان وه‌‌‌کوو نوێنه‌‌‌ری پارێزگای کوردستان له‌‌‌ پێشبڕکێیه ناوچه‌‌‌ییه‌‌‌‌کانی ئێران به‌‌‌شدار ده‌‌‌بێت.

سعودیە لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی بۆ رووداوەکەی مەککە پێکهێنا
حکومەتی سعودیە لیژنەیەکی بەپەلەی بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکار و چۆنیەتی گیان لەدەستدان و برینداربوونی سەدان حاجییەکەی ئەمڕۆ پێکهێنا.  بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، رۆژی پێنجشەممە  یەکەم رۆژی جەژنی قوربان 2ی رەزبەری 1394، بەهۆی دروستبوونی پاڵپەستۆ لە مینا،717 حاجی گیانیان لەدەستداو  805 حاجی دیکەش برینداربوون، ژمارەکەش بەردەوامە لە بەرزبوونەوە. وەزیری ناوخۆی سعودیە کە هاوکات سەرۆکی لیژنەی باڵای حەجیشە، دوای رووداوی گیانلەدەستدانی حاجیان، کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی لەگەڵ بەرپرسە ئەمنییەکانی وڵاتەکەی ئەنجامدا و بڕیاریدا لیژنەیەکی باڵا بۆ لێکۆڵینەوە پێکبهێنێت.مەنسوور سوڵتان، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی سعودیە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، بەرزی پلەی گەرما هۆکاری بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانیان بووە و، دەبێت چاوەڕوانی دەرەنجامی لێکۆڵینەوەکان بکەین.

وشک بوونی گۆلی ورمێ بووە بە هۆی زیادبوونی سەرەتان
وشک بوونی گۆلی ورمێ بووە بە هۆی زیادبوونی سەرەتان و ئەم دیاردەیە رۆژ بە رۆژ لە پەرەسەندندایە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، وشک بوونی گۆلی ورمێ بووە بە هۆی کێشەی پێستی و نەخۆشی چاو و زیادبوونی رێژەی سەرەتان. بە پێی ئەم راپۆرتە، بەرپرسانی حکوومەتی بەم قەیرانە دانیان ناوە و ئەندامێکی مەجلیسی رژێمی ئاخوندی بە ئاماژە بە زیادبوونی 2 و نیو لەسەدی ئەشەعەی ماوەرای بەنەوش لە چواردەوری گۆلی ورمێ وتی، ئەم رێژەیە لە بەرزبوونەوەی ئەشەعەی ماوەرای بەنەوش وڵامێکە بۆ بەرزبوونەوەی رێژەی سەرەتان لەو ناوچەیە.

کەم کردنەوەی حەقدەستی کرێکاران و ناردنی بۆ حوسیەکانی یەمەن
کۆمەڵێک لە کارمەندانی ئیدارەی پەروەردەو و راهێنانی تاران دوای وەرگرتنی مووچەی مانگی خەرمانان بینیویانە کە بە بێ ئاگاداری ئەوان برێک لە مووچەکەیان لە ژێر ناوی یارمەتی بۆ خەڵکی یەمە ن کەم کراوەتەوە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، تا ئێستا روون نییە کە ئەم کەمکردنەوەی لە مووچەخۆران تەنیا بۆ یەک مانگە یان هەموو مانگێک درێژەی دەبێت. بە پێی ئەم راپۆرتە، لە ئێران زیاتر لە 8 و نیو میلیون کارمەند بوونی هەیە کە ئەگەر مانگانە دوو هەزار تمەن لێیان کەم بکرێتەوە مانگی 17 میلیارد تمەن دەکات و ساڵانەش زیاتر لە 200 میلیارد تمەن دەکات.

ڕوسیە به‌‌‌مه‌‌‌رج به‌‌‌شداری‌ له‌‌‌هاوپه‌‌‌یمانێتی‌ نێوده‌‌‌وڵه‌‌‌تی‌ دژ به‌‌‌داعش ده‌‌‌کات‌‌
به‌‌‌رپرسێکی‌ وه‌‌‌زاره‌‌‌تی‌ ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ی‌ ڕوسیە ئاشکرایکرد، مۆسکۆ ئاماده‌‌‌یه‌‌‌ به‌‌‌شداری‌ له‌‌‌هاوپه‌‌‌یمانێتی‌ نێوده‌‌‌وڵه‌‌‌تی‌ بکات له‌‌‌دژی‌ داعش گه‌‌‌ربێتو مه‌‌‌رجه‌‌‌کانی‌ جێبه‌‌‌جێ بکرێن. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ئیلیا ڕۆجاچیڤ یه‌‌‌کێک له‌‌‌به‌‌‌ڕێوه‌‌‌به‌‌‌ره‌‌‌کانی‌ سه‌‌‌ر به‌‌‌وه‌‌‌زاره‌‌‌تی‌ ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ی‌ ڕوسیا له‌‌‌لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی‌ ئینته‌‌‌ر فاکس ئاماژه‌‌‌ی‌ به‌‌‌وه‌‌‌کرد:" مۆسکۆ ده‌‌‌یه‌‌‌وێت به‌‌‌شێک بێت له‌‌‌و هاوپه‌‌‌یمانێتیه‌‌‌ نێوده‌‌‌وڵه‌‌‌تیه‌‌‌ی‌ که‌‌‌ له‌‌‌ عیراق و سوریا له‌‌‌ دژی‌ داعش پێکهێنراون، به‌‌‌ڵام له‌‌‌به‌‌‌رامبه‌‌‌ردا ده‌‌‌بێت مه‌‌‌رجه‌‌‌کانی‌ جێبه‌‌‌جێ بکرێن که‌‌‌ خۆی‌ ده‌‌‌بینێته‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ دووخاڵ ئه‌‌‌وانیش ( پێویسته‌‌‌ سوریا بکرێته‌‌‌ به‌‌‌شێک له‌‌‌و هه‌‌‌وڵانه‌‌‌ی‌ که‌‌‌ده‌‌‌درێن بۆ ڕوبه‌‌‌ڕوبونه‌‌‌وه‌‌‌ی‌ داعش، جگه‌‌‌ له‌‌‌وه‌‌‌ش هه‌‌‌ر پرۆسه‌‌‌یه‌‌‌کی‌ سه‌‌‌ربازی‌ له‌‌‌دژی‌ داعش له‌‌‌سوریا ئه‌‌‌نجامبدرێت پێویسته‌‌‌ به‌‌‌ڕه‌‌‌زامه‌‌‌ندی‌ نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌کگرتوه‌‌‌کان بێت).

عەبدوڵڵاهیان: هیچ هێزێکی سەربازی ئێرانی لە سووریا و یەمەن نییە
دوای بڵاوبوونەوەی چەندین راپۆرت سەبارەت بە بوونی سەرباز و راوێژکارانی رژێمی ئاخوندی ئێران لە خاکی سووریا، یاریدەدەری وەزیری دەرەوی رژێم ئەو هەواڵانەی رەتکردەوە و رایگەیاند" هیچ هێزێکی سەربازی و راوێژکارانی ئێرانی لە سووریا و یەمەن بوونیان نییە". بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، یاریدەدەری وەزیری دەرەوی رژێمی ئاخوندی ئێران بۆ کاروباری وڵاتانی عەرەبی و ئەفریقا رایگەیاند" هیچ هێزێکی سەربازی و راوێژکارانی ئێرانی لە سووریا و یەمەن بوونیان نییە". وتەکانی یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاتێکدایە، کە پێشتر دەزگا راگەیاندنە جیهانییەکان بڵاویان کردبووەوە، سەرەڕای بوونی راوێژکارانی ئێران لە سووریا، هێزەکانی سوپای قودس بەسەرپەرشتی قاسم سولەیمانی لەپاڵ هێزەکانی سوپای سووریا بەشداریی لە شەڕەکانی دژ بە ئۆپۆزیسیۆنی سووری دەکەن.


9 ساڵ و 1 مانگ و 26 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 29 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 4ی رەزبەری 1394

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 4ی رەزبەری 1394

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران