بەپێی هەواڵەکان، رۆژی شەممە 25ی بەفرانباری 1395، رژێمی ئێران لە گرتووخانەکانی گەوهەردەشت و قەزڵحەساری کەرەج بەکۆمەڵ لەقەنارەدا. دە بەندکراوی ئێعدام کراو لە قەزڵحەسار لە گرتووخانەی ناوەندی کەرەجەوە راگوێزرابوون.
ناوی ئەو دە ئێعدام کراوە بریتیە لە:
بەپێی هەواڵەکان، رۆژی شەممە 25ی بەفرانباری
1395، رژێمی ئێران لە گرتووخانەکانی گەوهەردەشت و قەزڵحەساری کەرەج بەکۆمەڵ لەقەنارەدا. دە بەندکراوی ئێعدام کراو لە قەزڵحەسار لە گرتووخانەی ناوەندی کەرەجەوە راگوێزرابوون.
ناوی ئەو دە ئێعدام کراوە بریتیە لە:
محەمەد سلێمانی و عەلیرەزا مورادی لە هۆڵی 2، عەلی محەمەد لورستانی، عەبدولبەسیر ئارمانی (ئەفغانی) و دوکتور مەجید مونفەرد لە هۆڵی 3، ئومید گەرشاسبی، عەلی عەبادی لە هۆڵی 4، مەجید بەدلو لە هۆڵی 5 و حوسێن کرمانی.
ناوی چوار کەس لە 10 ئێعدام کراوەکەی گەوهەردەشت بریتین لە: سەعید تەیموری، ئەبوزەر عەلیجانی، رەزا نەقیزادە و سیامەک شەفیعی.
شایانی باسە رژێمی ئاخوندی رۆژی پێنج شەممە 23ی بەفرانبار لە گرتووخانەی ناوەندی هەمەدان بەندکراوێکی کوردی خەڵکی قوروەی بەناوی بابەک ئەسغەری کوڕی هوشەنگی لەسێدارە داوە.