ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاویکردەوە، رژیمی ئێران لە مانگی ئۆكتۆبردا پەیامێکی بۆ ئیدارەی جۆ بایدن ناردووە و ڕایگەیاندووە کە هیچ نیازێکیان نییە دۆناڵد ترامپ بکوژن.
بەگوێرەی سەرچاوەکانی نیویۆرک تایمز، پەیامەکانی نێوان تاران و واشنتۆن لە ڕێگەی باڵیۆزخانەی سویسەوە گواستراونەتەوە.
هەروەها دوو بەرپرسی ئەمریکایی ڕایانگەیاند کە رژیمی ئێران لەم پەیامەدا چەندین جار کوشتنی قاسم سولەیمانیان بە کردەوەیەکی تاوانکاری ناوبردووە، بەڵام بە بانگەشەی ئەوەی کە بە دوای تۆڵەسەندنەوەی شەخسیدا نییە، هەوڵی داوە خۆی لە گرژیی زیاتر دوور بخاتەوە.
ئەم کردەوەیە نیشاندەری هەوڵی خامنەیی بۆ کەمکردنەوەی ئەگەری کاردانەوەی ترامپ لە كاتی گەڕانەوەی بۆ سەر دەسەڵاتە.