دیپلۆماتکارانی ئورووپایی بە دەرکردنی بڕیارنامەیەک لە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی، بە نیازن بە هۆی هاوکاری نەكردنی حکومەتی ئێران و پێشگرتن لە دەستڕاگەیشتن بە پشکنەران، فشاری زیاتر بخەنە سەری.
لە بڕیارنامەکەدا داوا لە ئاژانسەکە دەکرێت کە ڕاپۆرتێکی تۆکمە لەسەر چالاکییە ئەتۆمییەکانی حکوومەتی ئێران بڵاوبکاتەوە و چارەسەری نادڵنیاییەکانی وەک نیشانەکانی یۆرانیۆم لە شوێنە ڕانەگەیەندراوەکاندا بکات.
لەگەڵ گەڕانەوەی دۆناڵد ترامپ بۆ سەر دەسەڵات، فشارەکان بۆ سەر رژیمی ئێران زیاتر بوون و چاوەڕوان دەکرێت ئەمریکا پشتیوانی لەم بڕیارنامەیە بکات.