بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی خەزەڵوەری ٢٧٢٤ ، کرێکارێکی خەڵکی ئیلام بەناوی ئەحمەد عەلیمحەممەدی، بەهۆی تەقینەوەی پاشماوەی شەڕ لە کارگەیەکی ئاسنەواڵە کە وەکوو پاشەرۆک هاتبووەوە نێو ئەو کارگایەوە، فەوتی کرد.ئەو تەقینەوە لە نێو کارگەیەکی ئاسنەواڵەدا لە شاری ئیلام ڕووی داوە و بووەتە هۆی مردنی ئەحمەد عەلیمحەممەدی، کرێکار و وەرزشوانی بواری تایکواندۆ.