مامۆستا حەسەن جەنگخاە، مامۆستای کورد و سوننە مەزهەبی خەڵکی شاری سەڵماس لە بەندی سیاسیی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین سەبارەت بە بارودۆخی بەندکراوان و بێبەشکرانی لە مافی مەرەخەسی لە سێ ڕۆژ پێشترەوە مانی لە خواردن گرتووە.
ئەو چالاکە مەزهەبییە پێشتر لە لایەن بێدادگای تایبەت بە مامۆستایانی لقی ئورمیە سزای ٧ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو و ڕۆژی پێنجشەممە ١٠ی ڕەشەممەی ٢٧٢٣ بەمەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی بەندکرا و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گواسترایەوە.
مامۆستا حەسەن جەنگخاە، لە ڕێکەوتی ٢٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٠، لە کاتی گەشت بۆ گوندی دزەی مەرگەوەڕ سەر بە شاری ئورمیە گیرابوو و بۆ زیندانی کاتی فەرمانگەی ئیتلاعاتی ئەو شارە گوازرابووەوە.
ئەو مامۆستا کوردە، لە ئاکامدا دوای یەک حەفتە گیران، بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ ملیۆن تمەنی و بەشێوەی کاتی هەتا کۆتایی هاتنی پرۆسەی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانە ئازاد کرابوو.