لە زەماوندێک ڵە گۆندی کۆڵ سەر بە شاری دیواندرە نزیكەی ٢٠٠ كەس مەسموم بوون و بەم هۆیەوە ٣ ڕۆژە قوتابخانەی گوندەكە داخراوە و تاوەكوو ئێستاش ٧ كەس لە نەخۆشخانە خەوێندراون.
هێشتا هۆی ئەو ڕووداوە نازانرێت و گومان لەسەر ئاوی خواردنەوە هەبووە، بەڵام لایەنە بەرپرسەكان وتوویانە ئاوی گوندەكە هیچ كێشەیەكی نییە.
بە گوتەی دانیشتوانی كۆڵ، هەینیی ڕابردوو لەو ئاواییەدا زەماوەند هەبووە و دوای ئەوە هەندێ كەس تووشی ڕشانەوە و سكچوون بوون و نیشانەی مەسمومبوون تێیاندا دەركەوتووە. هەروەها دەگوترێ چەند كەسێكیش مەسموم بوونە كە لە زەماوەندەكە بەشدار نەبوون.