رێکخراوی نێونەتەوەیی کار، راپۆرتی ساڵانەی خۆی سەبارەت بە رێژەی بێکاری لە وەڵاتانی جیاجیا لە جیهان بڵاوکردەوە. بە پێی ئەو راپۆرتە رێژەی بێکاری لە جیهان لە ساڵی 2017دا بە شێوەی مامناوەند 5.8 لەسەد پێشبینی کراوە.
رێکخراوی نێونەتەوەیی کار، راپۆرتی ساڵانەی خۆی سەبارەت بە رێژەی بێکاری لە وەڵاتانی جیاجیا لە جیهان بڵاوکردەوە. بە پێی ئەو راپۆرتە رێژەی بێکاری لە جیهان لە ساڵی 2017دا بە شێوەی مامناوەند 5.8 لەسەد پێشبینی کراوە. بە پێی ئەو پێشبینیە، رێژەی بیچکاری لە ساڵی نوێی زایینی دا لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی ئاخوندەکان لە نێوان 13 بۆ 17 لەسەد دەبێ.
لەو خشتەیەی کە رۆژی هەسنی 24ی بەفرانبار لەلایەن ئەو رێکخراوەوە بڵاو کراوەتەوە، ئەو رژێمی ئێران وەک رژێمێک ناوی براوە کە رێژەی بێکاری 17 لە سەد دەبێ لە ساڵ ی داهاتوودا.
بەپێی ئەو راپۆرتە تەنیا چەند وەڵات لەوانە عێراق،ئوردن، سودان، ئیسپانیا، سربستان و تونس و چەند وەڵاتێکی ئافریقای باشوور رێژەی بێکاری تایاندا 17 لەسەد دەبێ.