ئاوازدانەر و گۆرانیبێژی ڕەپ و خەڵکی کرماشان کە لە ڕێکەوتی ١٠ی ڕەزبەری ساڵی ١٤٠١ گیرابو و ماوەیەک پێش ئێستا بە دانانی بارمتەی چوار ملیار تمەن مۆڵەتی پزیشکیی پێدرابوو، ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی خەزەڵوەر لە شاری کرماشان نەشتەرگەرییەکی ئاڵۆزی لووتی بۆ کرا .
ئەم نەشتەرگەرییە کە زیاتر لە شەش کاتژمێری خایاندووە، بەهۆی برینداربوونی سەختەوە بووە کە بەهۆی ئەشکەنجەی دڕندانە لە زینداندا تووشی بووە.