زیاتر لە پێنج هەفتە بەسەر گواستنەوەی چوار بەندکراوی سیاسیی ئەهوازی کە بە ئێعدام مەحکووم کرابوون بۆ ژووری تاکەکەسی و بێ هیچ زانیارییەک لە بارەیانەوە تێدەپەڕێت. هەروەها سەردان و بەدواداچوون و دانیشتنی خانوادەکانیان بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک لەبەردەم زیندانەکانی سپیدار و شیبان سەرکەوتوو نەبووە و بی وەلام ماوەتەوە.