ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی خەزەڵوەری١٤٠٣، ئیلهام قادری، خەڵکی پیرانشار، لە لایەن هێزە بەناو ئەمنییەکانەوە بە بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری گیراو بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ، ١٠کەس لە هێزە ئەمنییەکان کە دوو کەسیان ژن بوونە هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئیلهام قادری و ناوبراویان بەند کردووە و دواتر بۆ یەکێک لە ناوەندە گرتنگەکانی ورمێیان گواستووەتەوە.
زانیارییەکی ورد لەسەر هۆی گیرانی، ئەو تۆمەتانەی وەپاڵیانداون، چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ئەو هاووڵاتییە کوردە لەبەر دەستدا نییە.