لە کۆبوونەوەی کۆمیتەی هێزە چەکدارەکانی سەنای ئەمریکا، سەناتۆر جان مەک کین سەرۆکی کۆمیتە سەبارەت بە پەرەسەندنی دەستێوەردان و کاری تێکدەرانەی رژێمی ئێران وریایی داو وتی: ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکدا بەرێوەدەچێ کە هەڕەشەی جیهانی و بشێوی زیادی کردووە.
زۆرێک لە ئەمریکاییەکان لەبیریان کردوە کە ئاسایشی جیهانی بەردەوام نیە، زۆرێک لەبیریان کردوە کە هەرەشە گەلێک کە رووبەروومانە ئەگەری هەیە چارەسەری سەربازی پێویست نەبێ بەڵام باری سەربازیان هەیە. بە کورتی زۆرێک لە بیریان کردوە بوونی هێزی سەربازی پێویستە لەبەر ئەوەی لە سەرتاسەری جیهان ئەو بیرکردنەوە هەیە کە ئەمریکا لاواز بووە. ئەو دۆخە تەنیا دژمنانی ئێمە هاندەدا بۆ ئەوەی رەوتی ئاسایشی جیهانی تێکدبدەن.
هەرەشەیەک کە لەلایەن گروپە دواکەوتوو و توندرەوەکانەوە بوونی هەیە و گەیشتۆتە رۆژهەڵاتی ناوەراست، ئەفریقا، ئاسیا، ئوروپا و هەموو شوێنێک.
دەبێ روون بێ کە ئێمە لە شەرێکی جیهانی لە باری جۆراوجۆر بۆ داهاتوویەک کە پێشبینی کراوە، بەشداری دەکەین.
بە دڵنیاییەوە ژنراڵ جیمز متیس، ئێوە سوپایەک کە لە شەڕدایە بەرێوەدەبەن.
هاوکات، کۆسبی سەرەکی ئێمە لە رۆژهەلاتی ناوەراست داعش نیە، هەڕەشەی گەورەتر بوونی هەیە کە ئەویش تێکدانی ئاسایشی ناوچەکەیە.
داعش بەشێک لەو تێکدانەیە، لە کاتێکدا بەرنامەی ناوکەیی رژێمی ئێران کە پاوانخوازیەکانی ئەو رژێمە زیاتر دەکا سنوردار کراوە بەڵام رانەگیراوە، ئەو رژێمە بەردەوامە لە دەستێوەردان و کاری تێکدەرانەی خۆی و پەرەی پێدەدا. ئەو دەستێوەردانانە لە سوریەوە تا عێراق و یەمەن پەرەی سەندووە.
لە ئاسیایش چین هاوسەنگی هێزی تێکداوەو بەشێوەیەکی بەرچاو هەرەشە لە مەسڵەحەتی دێرینی ئەمریکا دەکا.
سەبارەت بە روسیە، لە ماوەی 8 ساڵی رابردوو، بە سەرۆکایەتی پۆتین روسیە پەلاماری ئوکراینی داوەو کریمەی خستۆتە ژێر دەسەڵاتی خۆی، هەرەشە لە هاوپەیمانەکانی ناتۆ دەکا، دەستێوەردانی سەربازی لە سوریە کردوە و بۆ کوشتن و لە ناوبردن و پەیمان شکێنی سنووری بەزاندووە.
ئێمە دەبێ دیسان پێشگیری لەم رەوتانە بگرین کە ئەوەش ئەرکی سەرەکی وەزارەتی بەرگریە.
|