بەپێی هەواڵی گەیشتوو، دادگای رژێمی ئێران لە شاری سەقزی حوکمی ٦ مانگ زیندانی بەسەر هاووڵاتییەکی خەڵکی ئەو شارەدا سەپاند.
لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، کامیل شەریفزادە هاووڵاتیی سەقزی لەلایەن دادگای رژێم لەو شارە حوکمی ٦ مانگ زیندانی بۆ براوەتەوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو، دادگای رژێمی ئێران
![](../wenekan/admin_201603260332593067f884f31aad891855674a7163335fappkat20160326033259.png)
لە شاری سەقزی حوکمی ٦ مانگ زیندانی بەسەر هاووڵاتییەکی خەڵکی ئەو شارەدا سەپاند.
لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، کامیل شەریفزادە هاووڵاتیی سەقزی لەلایەن دادگای رژێم لەو شارە حوکمی ٦ مانگ زیندانی بۆ براوەتەوە.
بەپێی سەرچاوەکان بە تۆمەتی “لایەنگری لە حیزبە کوردییەکان و هەروەها پڕوپاگەندە دژ بە نیزام لەرێگای ماڵپەڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە” ئەو حوکمە بەسەر ناوبراودا سەپێندراوە.
کامیل شەریف زادە هاوڕێ لەگەڵ کوڕە مامێکی بەناوی “غەریب شەریفزادە” و کەسێکی دیکە بە ناوی “ناسر ڕەحیمی” ٢ی خەزەڵوەری ئەمساڵ لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ئیتلاعاتی شاری سەقزەوە دەستبەسەر کرابوون.