پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

گەورەترین کونسوڵخانەی ئەمریکا لە ئاستی جیهان لە هەولێر دەکرێتەوە

گەورەترین کونسوڵخانەی ئەمریکا لە ئاستی جیهان لە هەولێر دەکرێتەوە

بڕیارە ئەمریکا بەم نزیکانە دەست بە سازکردنی گەورەترین باڵەخانەی دیپلۆماسیی خۆی لە هەولێر بکات کە بە گەورەترین کونسوڵخانەی ئەو وەلاتە لەسەر ئاستی جیهان ئەژمار دەکرێت.
ماوەی تەواوکردنی باڵەخانەکە چوار ساڵی دەوێ و لەلایەن چوار کۆمپانیای ئەمریکی و بەهاوکاریی چەند کۆمپانیایەکی ناوخۆییەوە ساز دەکرێت.

بڕیارە ئەمریکا بەم نزیکانە دەست بە سازکردنی گەورەترین باڵەخانەی دیپلۆماسیی خۆی لە هەولێر بکات کە بە گەورەترین کونسوڵخانەی ئەو وەلاتە لەسەر ئاستی جیهان ئەژمار دەکرێت.

 

ماوەی تەواوکردنی باڵەخانەکە چوار ساڵی دەوێ و لەلایەن چوار کۆمپانیای ئەمریکی و بەهاوکاریی چەند کۆمپانیایەکی ناوخۆییەوە ساز دەکرێت.

 

لەمبارەوە فەلاح مستەفا، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد “لەسەردەمی کونسوڵی گشتی پێشووی ئەمریکادا لە هەولێر، ماتیاس میتمان، نەخشەی پرۆژەی دروستکردنی باڵەخانەی ئەمریکا لە هەولێر رادەستی ئێمە کرا و واژۆمان لەسەر کرد”.

 

فەلاح مستەفا، باسی پەیوەندیی نێوان هەولێر و واشینگتۆن دەکات و دەڵێت: “ئەمریکا ئەمڕۆ نییە پەیوەندی لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە. لەساڵی 1991ـەوە ئەمریکا رۆڵێکی بەرچاوی هەبووە لە دانانی بەردی بناغەی ئەوەی کە ئەمڕۆ هەرێمی کوردستان پێی گەیشتووە”.

 

فەلاح مستەفا دەڵێت “کاتێک ساڵی 2014 هەڕەشەی داعش لەسەر کوردستان نزیک بوو،  ئەمریکا هاتە پێش بۆ لێدانی داعش و پابەندیی خۆی بە پاراستنی کوردستانەوە نیشاندا”.

 

هەولێر لە یەکەم گوتاری باراک ئۆباما، سەرۆکی ئەمریکادا لەبارەی شەڕی داعش وەکو “هێڵی سوور” بۆ واشنگتۆن ناوبرا. هەربۆیە نەیهێشت دەستی داعش بگاتە هەولێر و بەوەش نەوەستا. ئێستا پڕۆژەی یەکێک لە گەورەترین باڵەخانەی دیپلۆماسی لە دەرەوەی ئەمریکا لە هەولێر دروست دەکات. بەمەش هێڵە سوورەکە تۆختر دەکاتەوە.

 

بەپێی هەواڵی تۆڕی میدیایی ڕووداو، دروستکردنی بینای کونسوڵخانە لە هەولێر لەلایەن ئەمریکاوە بەو قەبارەیە دەبێتە دووەم گەورەترین باڵەخانەی دیپلۆماسی ئەمریکا لە دەرەوەی وڵات. ئەویش دوای بینای باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا کە لەسەر رووبەری 42 هێکتار (420 هەزار مەتری دووجا) دروستکراوە و گەورەترین باڵیۆزخانەیە لە جیهاندا.

 

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، کە رووبەرەکەی هێندەی رووبەڕی دەوڵەتی ڤاتیکانە، لە ئایاری ساڵی 2009 کراوەتەوە و 750 ملیۆن دۆلاری تێچووە.

 

ئەمریکا پێش داعش بە چاوێکی تایبەت سەیری کوردستانی دەکرد. فەلاح مستەفاش پێیوایە ئەم روانگە باشەی ئەمریکا بەرامبەر بە کوردستان بەردەوام دەبێت “هەولێر ئێستاش بۆ ئەمریکا هێڵی سوورە، چونکە بڕوایان بە ئایندەی کوردستان هەیە، پەیوەندیی کورد و ئەمریکاش بەرهەمی شەو و رۆژێک نەبووە”.

 

جگە لە بواری دیپلۆماسی، ئەمریکا لەڕووی سەربازیش ئامادەیی لە کوردستان هەبووە، لەگەڵ هاتنی داعش بنکەی سەربازی لە هەرێمی کوردستان داناوە. فەلاح مستەفا کە ئاگاداری وردەکاری هەوڵەکانی ئەمریکایە لە هەرێمی کوردستان گوتی “تا هەڕەشەی تیرۆر هەبێ، بنکەی سەربازیی ئەمریکا لێرە دەمێنێ‌، هەڕەشەی تیرۆریش بە رۆژێک و دووان کۆتایی نایەت”.

 

بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە کاتێکدایە کە پاسدارێکی رژێمی ئێران لە پارێزگای سنە بوونی زیاتر لە 30 کونسولخانە لە هەرێمی کوردستان بە نائاسایی نادەبات و داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکا کە کونسولخانەی عەرەبستانی سعودی لە هەولێر دابخات کە ئەم داوایای رژێم بەتوندی لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە رەد کرایەوە.

7 ساڵ و 10 مانگ و 4 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 40 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

گەورەترین کونسوڵخانەی ئەمریکا لە ئاستی جیهان لە هەولێر دەکرێتەوە

گەورەترین کونسوڵخانەی ئەمریکا لە ئاستی جیهان لە هەولێر دەکرێتەوە

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران