بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی دووشەمە ١٢ی سەرماوەزی ١٤٠٣ هێزە ئەمنیەکانی ڕژیم لە شاری سەقز هێرشیان کردە سەر گوندی مۆلاناوا لە شاری سەقز، بەبێ بڕیاری دادوەر دوو هاووڵاتییان بە ناسنامەی حسێن فیرووزی، هیوا فەیزە گرتووە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزە ئەمنیەکانی ڕژیم بە توندوتیژی و لێدان و ئەشکەنجە ئەم هاووڵاتییانەیان دەستگیر كردووە.