دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری هەڵبژیردراوی
ئەمریکا، لە بەشێک لە وتووێژێکی تایبەت لەگەڵ رۆژنامەی تایمزی لەندەن ئیشارەی بە رێکەوتنی ناوکەیی لەگەڵ رژێمی ئێران کە ئێستا ساڵێکی بەسەردا تێدەپەڕێ کرد و گوتی: من نامەوێ بڵێم دەمەوێ لەگەڵ رێکەوتنی ناوکەیی لەگەڵ رژێمی ئێران چی دەکەم.
من تەنیا نامهەوێ یاری بە کارتەکان بکەم، مەبەستم ئەوەیە کە من سیاسەتمەدار نیم. من بەو جۆرە دەرناکەوم کە بڵێم دەمەوێ فڵانە کار بکەم و یان دەمەوێ فڵانە کار بکەم. من کارێک کە دەبێ بیکەم ئەنجام دەدەم بەڵام هەر چۆنێک بێ دەبێ بڵێم کە لە رێکەوتن لەگەڵ ئێران خۆشحاڵ نیم.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانی دا گوتی: رێکەوتنی ناوکەیی یەکێک لە خراپترینی ئەو رێکەوتنانەیە کە تا ئێستا واژۆ کراوە. من لەو بروایەدام کە ئەو رێکەوتنە یەکێک لە گەوجانەترینی ئەو رێکەوتنانەیە کە تا ئێستا بینیومە. رێکەوتنێک کە بەو پێیە، 150 ملیار دولار بە وەها وەڵاتێک دەدەن و یەک ملیار و 700 ملوێن دولاریان بە نەخد دەدەنێ. ئایا تا ئێستا یەک سەد ملوێن دولار بەشێ,ەی سەد دولاری لە یەک شوێندا دیوە؟ یەک ملیار و 700 ملوێن دراوی نەخد، زۆرە. ئەو پوڵە بە فرۆگە گوازرایەوە. ئەو پوڵە بە چەندین فرۆکە گوازرایەوە. وای! یەک ملیار و 700 ملوێن دولار! من تێ ناگەم! پێم وایە ئەو پوڵە لە حیسابی بانکەکانی سوئیس دایە.