دیما عزەدین، پێشکەشکاری تەلەفزیۆنی و لە دژبەرانی ڕژێمی ئەسەد، دوای ١٤ ساڵ دوورخرانەوەی زۆرەملێ گەڕایەوە دیمەشق و بۆ یەکەمجار بە چاوی پڕ لە فرمێسک ، ڕاپۆرتی چەندین ساڵ دوورکەوتنەوەی بۆ خەڵکی وڵاتەکەی باس دەكات.
سەرەڕای ئەوەی ئاماری وردی ژمارەی ڕۆژنامەنووسانی دوورخراوە و زیندانی و کوژراو لە سەردەمی ڕژێمی بەشار ئەسەد لە سووریە لەبەردەستدا نییە، بەڵام ئەم وڵاتە هەمیشە لەلایەن لیژنەی پاراستنی ڕۆژنامەنووسان و پەیامنێرانی بێ سنوورەوە وەک یەکێک لە وڵاتانی مەترسیدار بۆ ڕۆژنامەنووسان باسی لێكراوە.