رۆژی شەممە، ۱٤ دێسەمبەری ۲۰۲٤، شاندێکی کۆمیتەی نۆروێژی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بەسەرپەرشتی کاک مەحموود یوسفی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی کۆمیتە، بەشداری لە رێوڕەسمی ٢٦ی سەرماوەز، رۆژی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کرد.
شاندی کۆمیتەی نۆروێژ، برووسکەی پیرۆزبایی و چەپکە گوڵیان بە بۆنەی یادی ٢٦ سەرماوەز پێشکەش بە کۆمیتەی ناوچەی ئۆستفۆڵدی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کرد و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی زیاتری حیزبی دێموکرات لە ئەرک و تێکۆشان لە خزمەت بە ئامانجە پیرۆزەکانی گەلی کورد خواست.