شەوی سێ شەممە 28ی بەفرانباری 1395، هێزە سەرکوتگەرەکانی رژێمی داگیرکەری ئاخوندی لە جادەی نێوان بانە سەردەشت دەسترێژیان لە ئوتومبیلێکی بارهەڵگری جۆری "سێ ئێف" کردوە کە لە ئاکامدا شۆفیری ماشینەکە بە ناوی عەبدولموتەلیبی مورادی کوڕی عەزیز خەڵکی دێی بڵەسەنی ناوچەی بانە گیانی لە دەست دا.
شەوی سێ شەممە 28ی بەفرانباری 1395،
هێزە سەرکوتگەرەکانی رژێمی داگیرکەری ئاخوندی لە جادەی نێوان بانە سەردەشت دەسترێژیان لە ئوتومبیلێکی بارهەڵگری جۆری "سێ ئێف" کردوە کە لە ئاکامدا شۆفیری ماشینەکە بە ناوی عەبدولموتەلیبی مورادی کوڕی عەزیز خەڵکی دێی بڵەسەنی ناوچەی بانە گیانی لە دەست دا.
ئەم لاوە کوردە تەمەن 25 ساڵە بەمەبەستی یارمەتی دانی هاورێیەکی چووەتە ئەو شوێنە کە لەلایەن هێزە سەرکوتگەر و کورد کوژەکانی رژێمەوە دەسترێژی لێ دەکرێ و لە جێ دا گیانی داوە.
شایانی باسە هێزە داگیرکەرەکانی رژێمی ئاخوندی بەبیانووی هەبوونی کەل و پەلی قاچاخ رۆژانە دەستڕێژ لە هاووڵاتیانی کورد دەکەن و تا ئێستا بە دەیان کەس بووننەتە قوربانیی ئەم جۆرە کردەوە نامرۆڤانەی ئەو هێزانە.