یه‌ک شه‌مه‌ 

2 به‌فرانبار2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

پیرۆز بێ‌ ڕۆژی  هەڵكردنی ئاڵای كوردستان 

پیرۆز بێ‌ ڕۆژی  هەڵكردنی ئاڵای كوردستان 
سازمانی خەبات

هاونیشتمانیانی كوردستان!
تێكۆشەرانی رێگەی ئازادیی!


گەلی چەوساوەو ستەملێكراوی كورد بە درێژایی مێژوو ستەمی لە گەڵ كراوەو مافەكانی پێ شێلكراوە.خەڵكی كورد هێرشی نەكردۆتە سەر نیشتمان و چوارچێوەی جوغرافیایی هیچ كام لە گەلانی ناوچەكە، بەڵام بە داخەوە بە بەردەوامی كەوتۆتە بەر هێرش و هەڕەشەی داگیركەران و ڕژیمە یەك لە دوایەكەكانی ئێران. 
لە مێژووی شۆِرشی ڕەوای خەڵكی كوردستان بۆ گەیشتن بە ئازادیی و دابین كردنی مافەكانی لە چوارچێوەی ئێراندا،چەندین یادی مەزن و درەوشاوە لە مێژووی شۆڕش و بەرخودانی گەلی كورد تۆمار كراون كە هێماو پێناسەی نەبەزی و خۆڕاگری و بەردەوام بوون لە تێكۆشانە تا گەیشتن بە رزگاریی.
 هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لە شاری مەهاباد  لە لایەن شەهید پێشەوا قازی محەممەدی  سەرۆك كۆمار بوو یەكێك لەو بۆنە گەورەو مێژووییانەیە كە جێگەی شانازی چین و توێژەكانی گەلەكەمانە.
ئەمڕۆ لە كاتێكدا یادی هەڵكردنی ئاڵای كوردستان بەرز ڕادەگرین كە گەلی كورد لە كوردستانی ئێران و تێكڕای گەلانی ئێران لە تێكۆشان و خەبات لە بەرانبەر ڕژیمی دیكتاتۆری ئاخوندی شێلگیرانە بەردەوامن. بەتایبەت لە دوای ڕوخانی حكومەتی بەشار ئەسەد لە سوریەو تێك شكانی سیاسەتی دامەزراندنی ئیمپراتوری ئاخوندی لە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و شكستی ئابڕوچوانەی بەرەی مقاومەت،واتە بەرەی شەڕو جینایەتكاریی كە خامنەیی و دەسەڵاتی ئاخوندی لە عێراق،لوبنان،سوریەو یەمەن دروستیان كردبوو،لە ناوچوون و ڕوخانی دەسەڵاتی دیكتاتۆری لە ئێرانی نزیكتر كردەوە. 
بێگومان گەلی كوردو گەلانی دیكەی ئێران لەو هەلومەرجە سیاسیەی لە ئێستادا باڵی بە سەرناوچەكەداو ئێراندا كێشاوە كەڵك وەردەگرن و توڕەیی و بێزاری زیاتر لە بەرانبەر دەسەڵاتی جینایەتكارو ملهوڕی ئاخوندەكان لە ئێران نیشان دەدەن. دەسەڵاتدارانی ئێران بە كوشتن و هەڕەشەو ترۆری تێكۆشەرانی ڕێگەی ئازادی و سەركوتی هاونیشتمانیانی كوردستان و تێكڕای خەڵكی ئێران،ئیتر ناتوانن كۆتایی بە ناڕەزایەتی و خەباتی مافخوازانەی خەڵكی كوردو تێكڕای نەتەوەكانی ئێران بێنن و گڕوتین و ڕقی خەڵك بۆ لە ناوبردنی دەسەڵاتی ئاخوندی دامركێنن.
 لە یادی هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لە ۲۶ی سەرماوەز بە ناوی هۆگرانی ڕێبازی سازمانی خەبات سڵاو و درود دەنێرم بۆ رۆحی پێشەوا قازی محەممەدو تێكڕای ئەو تێكۆشەرانەی كە لە هەڵكردنی ئاڵای كوردستان دەوریان گێڕاوە.

 


سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران
سكرتێری گشتی
بابەشێخ حوسەینی
26 ی سەرماوەزی 1403ی كۆچی خۆری

4 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و 45 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پیرۆز بێ‌ ڕۆژی  هەڵكردنی ئاڵای كوردستان 

پیرۆز بێ‌ ڕۆژی  هەڵكردنی ئاڵای كوردستان 

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران