بەپێی ڕاپۆرتەكان كەسێكی عەرەب بە ناوی تالیب باسم جەواد كە بە ڕەچەڵەك عەرەبەو ڕەخنەگری دینی ئیسلامە، ئوتۆمبێلەكەی بە خێرایی زۆر،بە نێو دەیان كەس لە ئاپۆرای خەڵک دا کردوە.بە داخەوە بە هۆی ئەو كردەوە دژی ئینسانیەوە پێنج كەس كوژراون و زیاتر لە 200 كەس برینداربوون.
ئەو كردەوە قێزەونو نائینسانیە هیچ پاساوێك هەڵناگرێ و زیان بە هەلومەرجی پەنابەران لە و پێكەوە حەوانەوە لە ئاڵمان دەگەێنێ.
سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران ئەم كردەوە ناڕەوایە مەحكوم دەكات و هاودەردی لە گەڵ خەڵك و حكومەتی ئاڵمان دەكات.
سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران
شەممە 21 دیسامبری 2024