بەناوی خۆم و تێكۆشەرانی ڕیزەكانی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران بە بۆنەی یادی لە دایك بوونی حەزرەتی عیسا مەسیح و هاتنی ساڵی نوێی ۲۰۲۵ ی زایینی،گەرمترین پیرۆزبایی پێشكەش بە هاونیشتمانیانی مەسیحی لە كوردستان،ئێران و سەرانسەری جیهان پێشكەش دەكەم.
حەزرەتی عیسا لە پێناو ئازادیی بۆ كۆمەڵگەی ئینسانی و نەهێشتنی ستەمی كۆمەڵایەتی و كۆتایی هاتن بە مەینەتی و هەژاری تێكۆشاو لە پێناو ئەو ئامانجە گەورەو پیرۆزانەدا،شكەنجەو ئازاری زۆر درا.
یادی لە دایك بوونی حەزرەتی عیسا مەسیح پەیامی خەبات و كۆڵنەدانە لە پێناو ئازادی و بەرابەریی. ئەو یادە گەورەیە بە هاونیشتمانیانی مەسیحی وتێكڕای گەلانی ئێران پەیام دەدا، بەردەوام بن لە شۆڕش و ڕاپەڕین تا گەیشتن بە ئازادیی و ڕزگاریی. حەزرەتی عیسا بە خۆڕاگری و بە هاندانی خەڵك لە دژی ستەمگەران،بووە هۆی ئەوە كە كۆمەڵگەی ئینسانی هەموو كات بۆ ئازادیی و بەختەوەریی تێبكۆشێ.
بەو هومێدەی هاتنی ساڵی نوێی ۲۰۲۵ ببێتە مایەی خێروخۆشی بۆگەلانی ستەملێكراوی ئێران و روخان و لە ناوچوونی دەسەلاتی دیكتاتۆریی ئاخوندی تێدا وەدیی بێت.
سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران
سكرتیری گشتی
بابەشێخ حوسەینی
۴ ی بەفرانباری ۱۴۰۳ كۆچی خۆری
۲۴.۱۲.۲۰۲۴