ڕۆژی چوارشەم ١٩ی بەفرانباری۱۴۰۳ بەرانبەر بە ٨ی ژانویە٢٠٢٥ شاندێکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی کوردستان بە سەرپەرەستی بەڕێز کاک عومەرئیلخانیزادە، جێگری سکرتێری گشتی کۆمەڵە، سەردانی
سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێرانیان کرد و لە لایەن شاندی سازمانی خەبات، بە سەرپەرەستی کاک بابەشێخ حوسەینی سکرتێری گشتی، پێشوازییان لێکرا.
لەم دیدارەدا هەلومەرجی جیهانی ،باروودۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بزووتنەوەی ڕەوای گەلی کورد لە کوردستانی ئێران و پەیوەندی ئەحزاب و سازمانە سیاسییەکانی کوردو هەروەها رێگە کاری هاوبەش بۆ هاودەنگی حێزبەکانی کوردستانی خرایە بەرباس .
لە درێژەی کۆبونەوەی نێوان هەیئەتی سازمانی خەبات و کۆمەڵە،هەڵسەنگاندن بۆ هەڵسوڕان وچالاکی لایەنە سیاسیەكانی كوردستان لەناوخۆ و دەرەوی وڵات كراو دەوری هێزەکانی ئوپوزسیونی کوردستانی و ئێران لە بەرانبەر ڕژیمی ئاخوندی و هەروەها بابەتە سیاسیەکان و هاوهەڵوێستی وهاوکاری نێوان ئەحزابی سیاسی سەرنجی خرایە سەر و پێداگری لە سەر کرا.