دەستبەسەر کردنی چالاکێکی مەدەنی لە شاری ورمێ
نیما حەسەنی، لە چالاکانی مەدەنی شاری ورمێ لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ زیندانی ورمێ گوازرایەوە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، نیما حەسەنی لە چالاکانی مەدەنی شاری ومرمێ کە پێشتر بە یەک مانگ زیندان مەحکووم کرابوو، دوای رۆیشتنی بۆ دادگای شۆرشی شاری ورمێ دەستبەسەر و بۆ تێپەراندنی حوکمەکەی رەوانەی زیندانی ورمێ کرا. بە پێی ئەم راپۆرتە، نیما حەسەنی، لە رۆژی 19ی جۆزەردانی 1393، لە سەرەتای کۆبوونەوەی 20ی جۆزەردان لەمەر گۆلی ورمێ لەگەڵ 21 کەسیتر لە هاووڵاتیانی ئەو شارە دەستبەسەر کرا و دواتر لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆرشی ورمێ بە سەرۆکایەتی قازی چابۆک بە تۆمەتی کردەوە دژ بە نیزام بە شەش مانگ زیندان مەحکووک کرا کە دواتر لە لایەن دادگای پێداچوونەوە حوکمەکەی بۆ یەک مانگ کەم کرایەوە.
گرووپی شانۆی روانگە لە مەهاباد داوای پشتگیری دەکەن
بڕیارە لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا گرووپی شانی روانگە لە شاری مەهاباد شانۆیەک بەڕێوە ببەن و بۆ ئەو مەبەستە داوای پشتگیری لە هاووڵاتیان دەکەن. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، شانۆی " بەوەر و دەروێش" ناوی ئەو نمایشەیە کە بڕیارە رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٦ی رەزبەر بە دەرهێنەریی موحسێن زیائی و نووسینی سەعید شاپووری دەست پێبکات. یەکێک لە بەڕێوەبەرانی ئەو شانۆیە راگەیاندووە، لەم شانۆیەدا کۆمەڵێک کاری جیاواز کراوە و ئەویش مۆسیقای راستەوخۆ بەکارهێنراوە و تراکشێنەکانی مۆسیقا هەستی راستەقینەی شانۆکارەکانن. سۆران شەریفی، سۆران حوسێن زادە، ئومید ئیبراهیمیان و ئەفشین مەعرووفی ناوی بەشیک لە بەڕێوەبەران و ئەکتەرەکانی شانۆی "بەوەر و دەروێش"ن. گرووپی شانۆی روانگە لە بانگەوازیکدا داوای هاوکاریی و پشتیوانی لە خەڵکی کوردستان و بە تایبەت شاری مەهاباد دەکات.
خوێندکارێکی کورد وهکوو باشترین خوێندکاری ئێران ناسێندرا
وریا وهیسانی له خوێندکارانی کوردی قۆناغی دوکتۆرای زانکۆی تهورێز، وهکوو باشترین خوێندکاری ئێران ههڵبژێردرا. بهپێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان،له ڕێوڕهسمی ڕێزگرتن له باشترین خوێندکارانی ئهمساڵی ئێران کە له هۆڵی بهههشتی نووسینگهی سهرۆک کۆماری رژێمی ئاخوندی بهڕێوهچوو، ڕێزگیرا له وریا وهیسانی، خوێندکاری دوکتۆرای زانکۆی تهورێز، وهکوو خوێندکاری یهکهمی ساڵی ڕابردوو.جێگەی باسە، وریا وهیسانی خهڵکی شاری سنهیه و له ئێستا خوێندکاری قوناغی دوکتۆرای بهشی ئێکۆفیزیۆلۆژی گیای زهراعییه و له دهستهی پهروهردهیی کشتوکاڵی زانکۆی تهورێز دهخوێنێ.
جارێکیتر زەوی و لەوەرگاکانی کامیاران ئاوریان تێبەردرا
نێزیک به 8 دۆنم له زهوینهکان و سهرچاوه سروشتییهکانی شاری کامیاران سهر به پارێزگای کوردستان، له ئاگردا سووتا. بهپێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، بۆ چەندەمین جار لە ئەمساڵدا زەوی و لەوەرگاکانی شاری کامیاران لە لایەن کەسانی نەناسراوو ئاوریان تێبەردراوە. بە پێی ئەم راپۆرتە،نێزیک به 8 دۆنم له سهرچاوه سروشتییهکان لهوانه لهوڕگه و دارستانهکان له یهکێک له ناوچه گوندییهکانی ئهم شاره ئاگری تێبهربووه. جێگەی باسە کە رژێمی ئاخوندی خۆی بە بەرپرسیار لە ئاست دارستان و لەوەرگاکانی کوردستان بە بەرپرسیار نازانێت و لە کوژاندنەوەی ئاورەکانیشدا کەمتەرخەمە. جێگەی باسە کە ئاورەکە لە لایە ئەندامانی ڕێکخراوی ژینگهپارێزی و یارمهتی خهڵکی ئهم ناوچهیه کوژراوەتەوە.
عەرەبستان: ئێران رووداوەکەی مینا بۆ ئامانجی سیاسی بەکاردێنێ
عادڵ ئەلجوبەیر وەزیری دەرەوەی سعودیە لە کاردانەوەی ئەو رەخنانەی سەبارەت بە رووداوەکەی مینا لە وڵاتەکەی دەگیردرێت، رژێمی ئاخوندی ئێرانی بەوە تۆمەتبار کرد کە رووداوەکە بۆ ئامانجی سیاسی بەکار دێنێت.بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان،عادڵ ئەلجوبەیر کە بۆ بەشداریی لە کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیۆیۆرکە، لە پرێسکۆنفرانسێکدا وتی:" شای سعودیە فەرمانی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکەی دەرکردووە و ئەنجامەکانی بە ئاشکرا بڵاو دەکرێنەوە و هۆکارەکانی رووداوەکە سزا دەدرێن".وەزیری دەرەوەی سعودیە وتیشی:" کاربەدەستانی رژێمی ئاخوندی ئێران دەبێ لەوە تێبگەن کە ئەو کارەساتە بۆ کەسانێک روویداوە کە خەریکی بەجێهێنانی پیرۆزترین ئەرکی ئایینی بوون رەوا نییە بکرێتە دەستمایەی یاریی سیاسی". رۆژی 2ی رەزبەر لە رێوڕەسمی رەمی جەمەراتی یەکەم رۆژی جەژندا، بەهۆی دروستبوونی پاڵەپەستۆی جەماوەر، بە سەدان حاجی لەوانە 140 حاجیی ئێرانی بوونە قوربانی و ژمارەیەکی زۆریش لە حاجیان بریندار و بزر بوون. کاربەدەستانی رژێمی ئاخوندی ئێران دەوڵەتی سعودیە بە نەشیاوی لە بەڕێوەبردنی حەج تۆمەتبار دەکەن
نەتەوەیەکگرتووەکان پێشێلکاری مافی مرۆڤ و ئێعدامەکانی لە ئێران مەحمووک کرد
لە راپۆرتی ساڵانەی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان، پێشێلکاری مافی مرۆڤ و لە سێدارەدانەکان لە ئێران مەحکووم کرا. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، رۆژی هەینی 3یرەزبەری 1394، راپۆرتی ساڵانەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە مەقەری ئەو سازمانەدا بڵاو کرایەوە کە تێیدا لە سێدارە دانەکان لە ئێران و بە تایبەتی لە سێدارەدانی لاوان و مێرمنداڵان بە توندی مەحکووم کراوە. بە پێی ئەم راپۆرتە، لەو راپۆرتەدا کە بان کی مۆن خوێندییەوە، لە سێدارەدانەکان لە بەر چاوی خەڵکەوە بە تایبەت لە بەر چاوی منداڵانەوە بە پێچەوانەی مافەکانی مرۆڤ خوێندنەوەی بۆ کراوە. هەروەها نەتەوەیکگرتووەکان لە راپۆرتی ساڵانەی خۆیدا، رژێمی ئاخوندی بە هۆی پێشێلکاری مافی ژنان مەحکووم کردووە و داوای لەو رژێمە کردووە کە بلکێت بە پەیماننامەی لابردنی هەر چەشنە هەڵاواردنێک بە دژی ژنان., جێگەی باسە کە لەو راپۆرتەدا، سانسۆر و بەربەست دانانی رژێم لەبەردەم زانیاری و ئینترنێتدا مەحکووم کراوە.
فەرەنسە یەکەم هێرشی ئاسمانی لە سوریا بۆ سهر داعش ئهنجامدا
ئەمڕۆ یەکشەممە 6ی رەزبەری 1394، فەرەنسە یەکەم هێرشی سەربازیی لە دژی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە سوریا ئەنجامدا.بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، دەفتەری فرانسۆ هۆلاندی سەرۆکی فەرەنسا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، کە وڵاتەکەی دوای کۆکردنەوەی زانیاری وردی هەواڵگری و دیاریکردنی چەند ئامانجێکی هەستیار، یەکەم هێرشی ئاسمانیی لەناو خاکی سوریادا بە سەرکەوتوویی ئەنجامدا. وتیشی: "هێرشەکان لە چوارچێوەی هاوپەیمانێتییە سەربازییەکەی فەرەنسا لەگەڵ ئەمریکا و وڵاتانی دیکەی جیهاندا ئەنجامدراوە و هەماهەنگییەکی تەواو لەگەڵ هێزەکانی دیکەی ناوچەکەدا کراوە".
لیمۆ دەرمانی پێستی چەورە
پێکهاتەی لیمۆ سەرچاوەی ئۆکسیدی سروشتیە کە هۆکارە بۆ هەڵکۆڵینی هەوکردنی پێست و زیپکەی گەنجان و لابردنی خاڵە رەشەکانی پێستی چەور، ئەگەر پێست چەورە و دەتەوێت لەسەرجەم ئەو کێشانە رزگار بێت ئەوا بەردەوام لیمۆ بەکاربێنە بەم شێوازانە. بە پێی توێژینەوەکان، زۆر رێگا هەیە بۆ بەکارهێنانی لیمۆ بۆ پاکردنەوەی پێستی چەور یەکێک لەوانە:2 کەوچکی لیمۆ لەگەڵ کەوچکێک شەکر تێکەڵ بکە بیدە لە پێست بۆ تازەکردنەوەی پێستە مردووەکە و پاک کردنەوەی لە چەوری. کەوچکێک زەیتی جۆجۆبا لەگەڵ کەوچکێک شەربەتی لیمۆ و کەوچکێک شەکر تێکەڵ بکە و بیدە لە پێست و بە باشی بڵاوی بکەرەوە ئەم ئاوێتەیە پێستێکی جوان و پاک پێدەبەخشێت و شێیەکی باش بە پێست دەدات و جوان و سەرنجڕاکێشی دەکات.