پێنچ شه‌مه‌ 

11 رێبه‌ندان2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

ڕاگەیاندنی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران بۆ مانگرتنی گشتی لە ڕۆژی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣

ڕاگەیاندنی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران بۆ مانگرتنی گشتی لە ڕۆژی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣
سازمانی خەبات

کۆمەڵانی خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان
 
لە هەلوومەرجێکدا که گرانی و بێکاری و نەداری و دەیان کێشە و گرفتی ئابووری ،خزمەتگوزاری و نەبوونی هەر چەشنە ئازادییکی سیاسی ، بەربینگیان بە کۆمەڵگەی کوردستان و ئێران گرتووە، ڕژیمی ئێران، لەبری وەڵامدانەوە بە ویست و داخوازییەکانی جەماوەر، شمشێری لە دژی زیندانیانی سیاسی لە کالان دەرهێناوە و حوکمی لە سێدارەدانی بۆ دەیان تێکۆشەری سیاسی لە کوردستان و سەراسەری ئێران دەرکردوه‌. له‌و په‌یوه‌ندیه‌دا بە تایبەت بەهۆی مەترسی لەسێدارەدانی "پەخشان عەزیزی" و "وریشە مورادی"، پێوستە هەنگاوی خێرا و بەپەلە هەڵبگیردرێت لە پێناو ڕزگارکردنیان لە پەتی سێدارە. یەکێک لەم هەنگاوانە بریتییە لە بەڕێوەچوونی مانگرتنێکی گشتی لە کوردستان.
مانگرتنی گشتی و جەماوەریی لە کوردستان، بەردەوام وەک ڕێکارێکی بەرەنگاریی مەدەنی لە کاتە هەستیارەکاندا، بووەتە سوننەتێکی جێکەوتوو لە کۆمەڵگای پێشکەوتووی کوردستاندا. ئەمڕۆ که لەبەردەم یەکێک لەو کاتە مێژووییانەداین، پێویسته ئیرادەی جەماوەریی لە بزوتنه‌وه‌یه‌کی شایستەدا خۆی نیشان بدات بۆ ئەوەی پێش بە تراژدیایەکی دیکە بگرێت و گیانی کۆمەڵیک ئینسان کە هیچ کردارێکیان جگە لە خۆشەویستی خەڵک و خەبات لە پێناو ئازادی و یەکسانیدا نەبووە، لە پەتی سێدارە ڕزگار بکات. بێگومان ئەو یەکگرتوییەی جەماوەر کە لە شێوازێکی مەدەنی و ئاشتیانەدا خۆی دەنوێنی، دەتوانێت جارێکی دیکە هەروەک چۆن لە شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" دا، کوردستان خاوەنی پەیامی خەبات و خۆڕاگریی بۆ هەموو کۆمەڵانی خەڵک لە سەرتاسەری ئێران بوو، دووپات ببێتەوە. ئەم حەرەکەتە لە هەمانکاتدا بەدەنگەوە هاتنێکە بۆ ئەو زیندانییە سیاسییە تێکۆشەرانەی کە هەموو ڕۆژانی سێشەممەیەک لە زیاتر لە ٣٠ زیندانی ئێران، بە مانگرتنی بوێرانەی خۆیان، دروشمی "نا بۆ لەسێدارەدان" بەرز دەکەنەوە.  
ئێمە وەکوو سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران، داوا لە هەموو جەماوەری تێکۆشەری کوردستان دەکەین کە ڕۆژی چوارشەممە ٣ی مانگی ڕێبەندانی ۱۴۰۳، لە هەموو کوردستان مانگرتنی گشتی لە دژی حوکمی لە سێدارەدانی ڕۆڵەکانمان بەڕێوە بچێت. سەرجەم ناوەندەکانی کار، بازاڕ و خوێندن، دابخرێن. بەمجۆرە هێزی یەکگرتووی جەماوەر لە پێناو دابینبوونی ئامانجی سیاسی و ئینسانی خێرادا، نیشان بدرێت.
ئەم هەنگاوە پێشگیرانەیە دەرفەتێکە بۆ ڕزگارکردنی گیانی مرۆڤەکان و لە هەمانکاتدا ڕێگریکردنە لە تازییەباربوونی زیاتری خانەوادەکان. با جارێکی دیکە نیشانی بدەین کە کوردستان لە بەرانبەر وەها حوکمگەلێکی نامرۆڤانەدا بێدەنگ نابێ و خۆڕاگریی دەکات.

سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
۳۰ی سەرماوەزی ۱۴۰۳

10 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و 24 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ڕاگەیاندنی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران بۆ مانگرتنی گشتی لە ڕۆژی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣

ڕاگەیاندنی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران بۆ مانگرتنی گشتی لە ڕۆژی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران