پێنچ شه‌مه‌ 

11 رێبه‌ندان2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

په‌یامی کومیته‌ی ناوه‌ندی سازمانی خه‌بات بە بۆنەی مانگرتنی سەرکەوتووانەی گشتی

په‌یامی کومیته‌ی ناوه‌ندی سازمانی خه‌بات بە بۆنەی مانگرتنی سەرکەوتووانەی گشتی
سازمانی خەبات

 خه‌ڵکی کوردستان جارێكی دیكە بە مانگرتنی گشتی دا،پەیامێكی گەورەو قۆناغێكی زێڕینی دیکه‌یان له‌ مێژووی خەباتی مافخوزای دا تۆمارکرد. سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران له‌ په‌یوه‌ند به‌ کۆتایی هاتنی مانگرتنی سه‌رکه‌وتوانه‌ی گشتی له‌ کوردستانی ئێران بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر ده‌رکردنی حوکمی بێ بنه‌ما و ناڕەوای له‌سێداره‌دانی چه‌ند ڕۆڵه‌ی تێکۆشه‌ری کوردستان ، سوپاس و پیرۆزبایی له‌ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی قاره‌مانی کوردستان ده‌کا. ئه‌و په‌یامه یه‌کگرتوانه‌ی کۆمه‌ڵانی خه‌‌ڵکی کوردستانی ئێران ڕوو به‌ ڕژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی ده‌رخه‌ری ئه‌و ڕاستیه‌یه‌ که‌ جەماوەری تێکۆشه‌ری کوردستان، له‌ژێر هیچ فشار و هه‌ڕه‌شه‌ و ترساندنێک دا،دەست لە خەباتی ئازادیخوازی و مافخوازی هەڵناگرن و پێشه‌نگی ڕاپه‌ڕین و سه‌رهه‌ڵدان و ناڕه‌زایه‌تی دژی ئه‌م ده‌سه‌‌ڵاته‌ گه‌نده‌ڵ و دیکتاتۆره‌ن. بەم بۆنەیەوە گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان له تێكڕای چین و توێژەكانی جەماوەری شۆڕشگێڕی کوردستان دەکەین کە سەروەریەكی دیكەی مێژووییان تۆمار كرد. ئەو سەروەری و مانگرتنە كەم وێنەیە له‌ سه‌ر بانگه‌وازی سازمانی خه‌بات و لایەنە سیاسی و مەدەنی و کۆمەڵایەتییانە له‌ کوردستان دا به‌سه‌رکه‌وتوانه‌ بەڕێوەچوو زیندانیانی سیاسی و پێشمەرگەكانی سەنگەری بەرخودان و تێكۆشانی دڵخۆش كرد. بێگومان ئه‌م یه‌کگرتنه‌ زامنی سه‌رکه‌وتنی گه‌له‌که‌مانه‌ به‌سه‌ر ناعه‌داڵه‌تی و زۆرداری ڕژیمی ئاخوندی و ڕوخانی یه‌کجاره‌کی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ دیکتاتۆر و خۆسه‌‌پێنه‌ی که‌ چه‌ندان ساڵه‌ دژی ئازادی و پێکه‌وه‌ژیانی گه‌لانی ئێران و پێکهێنانی کۆمه‌ڵگایه‌کی پێشکه‌وتوو یه‌کسان له‌ ئێران و کوردستان دا. ئه‌م سه‌رکه‌وتنه‌ له‌ بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی و که‌سوکاریان، له‌ هه‌موو تێکۆشه‌رانی ڕێگه‌ی ئازادی پیرۆز بێت.

 

سازمانی خه‌باتی کور‌دستانی ئێران

 

٣ـی ڕێبەندانی١٤٠٣

7 ڕۆژ و 13 کاتژمێر و 21 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

په‌یامی کومیته‌ی ناوه‌ندی سازمانی خه‌بات بە بۆنەی مانگرتنی سەرکەوتووانەی گشتی

په‌یامی کومیته‌ی ناوه‌ندی سازمانی خه‌بات بە بۆنەی مانگرتنی سەرکەوتووانەی گشتی

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران