ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه ٦ی ڕێبەندان (٢٥ی ژانویەی ٢٠٢٥) ڕێوڕه‌سمی به‌رزڕاگرتنی یادی ٢ی ڕێبەندان، ٧٩یەمین ساڵوەگەڕی دامەزرانی کۆماری کوردستان، به به‌شداری نوێنه‌رانی هێز و لایه‌نه سیاسیه‌کانی کوردستان و بیانی و به‌شێکی به‌رچاو له دانیشتوانی ووڵاتی سوئێد له‌شاری ستۆکهۆڵم به‌ڕێوه‌چوو. ئه‌م مه‌ڕاسیمه له‌لایه‌ن کومیته‌ی سوئێدی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانه‌وه ڕێکخرابوو. له و ڕێوڕه‌سمه‌دا چه‌ندین په‌یامی هێز و لایه‌نه‌کان و هه‌روه‌ها که‌سایه‌تیه‌کانی کورد و سوئێدی وتاریان پێشکه‌ش کرد.
نوێنه‌رایه‌تی کومیته‌ی سوئێدی سازمانی خه‌بات به‌شداری له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا کرد و په‌یامی پیرۆزبایی ئه‌و یاده‌یان پێشکه‌ش به ئاماده‌بوانی ئه‌و کۆڕه کرد. به‌شی کۆتایی ئه‌و مه‌راسیمه ئاماده‌کرابوو بۆ به‌شی هونه‌ری و چه‌ندان هونه‌رمه‌ندی ده‌نگخۆش به‌شداریان تێدا کرد.