رۆژی یەک شەممە، ۲ی فێبریوەری ۲۰۲۵، شاندێکی کۆمیتەی نۆروێژی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران کە پێک هاتبوو لە بەرێزان کاک عومەر کەریمی و کاک مەحموود یوسفی، بەشداری کرد لە سیمینارێک کە لەلایەن لقی ئۆستفۆڵدی پارتی کۆنسێرڤەتیڤی نۆروێژ سەبارەت بە پەیوەندیی نێوان نەتەوەی کورد و پارتەکە رێکخرابوو. لە بڕگەیەکی سیمینارەکەدا بەرێز ئێریک سێلە سکرتێری پارتی کۆنسێرڤەتیڤی نۆروێژ باسی لە پێویستی پتەو کردنی پەیوەندی پارتەکەیی و گەلی کورد کرد. بەڕێز سێلە رۆڵ و بەشداری کوردانی دانیشتووی نۆروێژی لە پرۆسەی هەڵبژاردن و چالاک بوونیان لە کۆمەڵگادا بەرز نرخاند. پانێڵێکی تری سیمینارکە تەرخان کرابوو بۆ کاک شێرزاد مامسانی دۆستی پارتی کۆنسێرڤەتیڤی نۆروێژ و سەرۆکی کۆمەڵەی کوردانی جوولەکە لە ئیسرائیل. کاک شێرزاد جەختی لەسەر گرینگی دۆستایەتی نەتەوەی کورد و ئیسرائیل کرد و پێکهێنانی هاوپەیمانی و هاودەنگی نێوان هەردوولای بە پێویست زانی. لە بەشێکی تری پەیامەکەی دا بنیاتنانی هەستی لێبووردەیی و پێکەوەژیانی تەواوی نەتەوە و گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی بە پێویستییەکی مێژوویی زانی. لە کوتایی دا شاندی کۆمیتەی نۆروێژ دەست خۆشی پێشکەش بە رێکخەرانی سیمینارکە کرد و هیوای بەردەوامییان لە پاڵپشتی گەلی کورد و دۆزە ڕەواکەی بۆ خواستن.