چوارشه‌مه‌ 

22 ره‌شه‌مه2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

پیرۆز بێ ساڵیادی سەرکەوتنی شۆڕشی گەلان بەسەر دەسەڵاتی پاشایەتی

پیرۆز بێ ساڵیادی سەرکەوتنی شۆڕشی گەلان بەسەر دەسەڵاتی پاشایەتی
سازمانی خەبات

هاونیشتمانیانی تێکۆشەر! هۆگرانی ڕێگەی ئازادی! ئەمساڵ ۴۶ ساڵ بەسەر سەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی ستەملێکراوی ئێران بەسەر دەسەڵاتی ڕەشی پاشایەتی تێپەڕبوو. ڕژیمێک کە بناغەکانی لەسەر ئەساسی فاشیست دانابوو وە هیچ مافێک بۆ هیچ یەک لە نەتەوەکانی ئێران و بەتایبەت نەتەوەی کوردی ڕەچاو نەدەکرد و تەنیا لەسەر ئەساسی زوڵم و سەرکوت درێژەی بە تەمەنی نگریسی دەدا.. بەکرێگیراوان و ئیدارەی ساواک وێڕای چەوساندنەوەو غارەتی خەڵک، هەموو جۆرە زوڵم وستەمێکیان دەکرد و لە شارەکاندا لەژێر ناوی ڕۆشنبیری و غەربگەرایی، پەلاماری ژنان و کچان دەدرا و لەچک لەسەریان فڕێ دەدرا. لەکاتێکدا کە ژیانی خەڵک بە سەختی و مێنەتی تێ دەپەریی،لە بەرانبەردا خانەوادەی پەهلەوی بە سروەت و سامانی خەڵکەوە خەریکی عیش و نوش و خۆشگوزەرانی و مفتخۆری بوون و کێشەو دەردی خەڵکیان بە گرفتی خۆیان نەدەزانی و موخالفین بەو ڕژیمە، زیندانی و شکەنجەو ئیعدام دەکرد،د بۆ نمونه پێشەوا قازی محەممەد و سمکۆی شکاک دوو کەس لە ڕێبەرانی گەلی کوردیان ئیعدام و شەهید کرد.. گەلانی ئێران لە پاش چەندین ساڵ خەبات و موبارزە لەگەڵ ئەو ڕژیمەدا، سەرئەنجام لە ۲۲ی ڕێبەندانی ساڵی ۱۳۵۷ کۆچی خۆری، شۆڕشی گەلانی چەوساوەی ئێران سەرکەوت و دەسەڵاتی فاشیستی پاشایەتی ڕوخا. ڕوخانی ئەو دەسەڵاتە، بوە هۆی دڵخۆشی خەڵک و هۆمێد گڕایەوه بۆ دڵی میللەتی ئازادیخوازی ئێران. بەڵام ئەو خۆشیە زۆری نەخایاند و بەرهەمی ئەو شۆڕشە لەلایەن خومەینی جەللاد و ئاخوندەکانی دیکەوە دزراو ئاخوندە جینایەتکارەکان و خومەینی کە وەعدەی ئاسایش و ئەمنیەت و هەرزانی یان بە خەڵک ئەدا، بەگۆڕانێکی تەواو پشتیان لە خەڵک و ویستەکانیان کرد و بیرۆکەی چەقبەستوی ویلایەتی فەقیەو فاشیستی مەزهەبی یان بەسەر خەڵکدا سەپاند. سەرەڕای سەپاندنی حوکمی ناڕەوا بە سەر خەڵکی ئێران بە تێکڕا و بەتایبەتی خەڵکی کوردستان ،گەلانی ئێران دەستیان دایە ناڕەزایەتی و دژی ئەو دەسەڵاتە هاتنە سەر شەقامەکان. دەسەڵاتی ئاخوندی لە لەجیاتی جوابی بەرحەق بە خەڵک، سەرکوتیان دەست پێیکرد. خومەینی جەللاد فەرمانی جیهادی دژ بە خەڵکی کوردستان داو بەخەیاڵی خاوی، ویستی ناڕەزایەتی و خۆڕاگری خەڵک و هێزی پێشمەرگە کۆتایی پێی بێنێت. خەڵک و پێشمەرگە هەر لەسەرەتاوە چەندین شکستیان بەهێزەکانی ئاخوندەکان هێنا. بە هۆی شکستە یەک لە دوایەکەکانی هێزەکانی دژمن، دەسەڵاتدارانی ڕژیم لەژێر ناوی موزاکرەو دانوستان دا داوای وتووێژی کرد،خەڵکی کورد هەیئەتی نوێنەرایەتیان پێکهێنا بەڵام دەسەڵات وەڵامی داوا رەواکانی خەڵکی کوردیان نەدایەوەو دەرکەوت کە ئەو ڕژیمە نایهەوێ هیچ مافێک بەخەڵک بدات و ئەو داواکاریەش بۆ خەڵەتاندن و کات کڕین بۆ هێرشی قورسترە بۆ سەر خەڵک و سەرکوت کردنیان بوو. ئەو سیستەمە چەقبەستووی خۆی درێژە پێداوەو نایهەوێ هیچ ماف و ئازادیەک بدات. لە لایەکی ترەوە بەهۆی سیاسەتە ناوخۆیی و دەرەکیەکانی دەسەڵاتی ئاخوندی، ئێران توشی قەیرانێکی ئابوری، کۆمەڵایەتی، و سیاسی بوەو دۆخی خەڵک ڕۆژ لەدوای ڕۆژ بەرەو خراپتر دەڕوات. ساڵانێکی زۆرە سەرمایەو پووڵی خەڵکی ئێران لە گروپە تیرۆریستییەکان و لە میحوەری شەرارەت و بەخەونی هیلالی شیعی سەرف کردوە، کە بەڕوخانی دەسەڵاتی ئەسەد و لاوازبوونی هەرەزۆری دەست و پێوەندە ترۆیستیەکانی لە لوبنان و عێراق و سوریە، ئەو هۆمێدەشی بووە بڵقی سەر ئاو کە تەنانەت مۆرە بەکرێگیراوەکانی خۆشی لێ گەڕاونەتەوە. خەڵکی بەشەرف و ئازادیخواز! ئاکامی خۆڕاگری و خەباتی سیاسی و مەدەنی دژ بە ڕژیمی ئاخوندی ئێران، وێڕای هەموو فشارەکانی ئەو دەسەڵاتە دیکتاتۆرە، لەئێستادا زیاتر لەهەرکاتێکی دیکە خۆی دەنوێنێت و دۆخی دەسەڵاتی ئاخوندی، بەرەو داڕمان توندتر و خێراتر دەبێت. گرنگ و پێویستە لەوەها کاتێکدا، یەکیەتی و یەکدەنگی لەنێوان خەڵک و چین و توێژەکانی کۆمەڵگە پتەوتر بێت. سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران، لەو بوارەدا وەک هەمیشە داوای لە سەرجەم هێز و لایەنە سیاسیەکان کردوە کە نەهێڵن ئەو هەلە زێڕینە بەفیڕۆ بروات و کەڵکی پێویستی لێ بگرین و لەسەر ئەو پەیڕەوه چەندین کۆبوونەوەوەی ڕێکخستوەو بەردەوامە لە بەئاکام گەیاندنی پرۆسەی یەکگرتوویی و هاوکاری هێزوولایەنە سیاسیەکانی کوردستان و هەروەها بەردەوام بوون لە هاوپەیمانی لەگەڵ سازمانی موجاهدینی خەڵک و شۆرای میللی مقاومەتی ئێران لەبەرانبەر ڕژیمی ئاخۆندی ئێراندا. هیوادارین ئەو ئامانجە هەرچی زووتر وەدی بێت و ئەمجارە بە دامەزراندنی حکومەتێکی دیمۆکراتیک و سکۆلار، مافەکانی هەموو خەڵک و ژیانی شایستە بە میللەت بدرێتەوە. جارێکی دیکە پیرۆز بێ ۲۲ی ڕێبەندان، ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران، بەسەر دەسەڵاتی ڕەشی پاشایەتی

 

کومیتەی ناوەندی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران

 

۲۲ی ڕێبەندان ۱۴۰۳

1 مانگ و 6 کاتژمێر و 23 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پیرۆز بێ ساڵیادی سەرکەوتنی شۆڕشی گەلان بەسەر دەسەڵاتی پاشایەتی

پیرۆز بێ ساڵیادی سەرکەوتنی شۆڕشی گەلان بەسەر دەسەڵاتی پاشایەتی

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران