هاونیشتمانیانی تێکۆشەر!
ڕێبوارانی ڕێگەی ئازادی لە ئێران!
تێکۆشەرانی ڕیزەکانی سازمانی خەبات!
رۆژی ٢٢ی رێبەندان چواردەهەمین ساڵیادی کۆچی دوایی رێبەری ئەمەگناس بە ئامانجی گەل و نیشتمان نەمرمامۆستا شێخ عیزەدین حوسەینی بوو. مامۆستا لە دەگمەن رێبەرانی نەتەوەی کورد وبرای مامۆستا شێخ جەلال حوسەینی ڕێبەرو دامەزرێنەری سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران بوو. مامۆستا شێخ عزەدین حوسەینی زیاتر لە ۶۰ ساڵ تەمەنی پڕ بایەخی خۆی، تەرخانی ئازادیی نیشتمان و نەتەوەکەی کرد. بەڕێزیان لە ساڵی ۱۳۰۱ی هەتاوی لە خانەوادەیەکی خۆشناوی نەتەوە دۆست و ئائینی لە شاری بانە چاوی بە دونیا هەڵێنا و هەر لە سەردەمی لاویەتیەوه وێڕای پەروەردەکران و خوێندنی دەرسی پیرۆزی ئائینی، بوو به ئەندامی کۆمەڵەی ژیانەوەی کوردستان "ژ_ک" و دڵسۆزانە ڕێگەی خەباتی لە دژ ستەمی دەسەڵاتی فاشیستی پاشایەتی و ئازادی نیشتمان هەڵبژارد. مامۆستا شێخ عزەددین حوسەینی، وێڕای ئەوەی کە کەسایەتیەکی ئائینی بەتوانا بوو،هەروەها ڕێبەرێکی مەزنی بزوتنەوەی ئازادیخوازی کورد و کوردستان بوو و لە شۆڕشی گەلان لە ساڵەکانی ۴۶ و ۴۷ی هەتاوی، ڕۆڵێکی بەچاوی گێڕا و هەروەها پاش ڕووخانی سیستەمی پاشایەتی و بەتاڵان بردنی بەرهەمی ئەو شۆڕشە جەماوەریە لەلایەن ئاخوندە جینایەتکارەکانەوە، هەوڵی زۆر جیددی و کاریگەری دا کە خودموختاری بۆ کوردستان دابین بکات و هەر بەو مەبەستەش وەکوو بەرپرسی هەیئەتی نوێنەرایەتی خەڵكی کوردستان، لەگەڵ خومەینی و دەسەڵاتدارانی حكومەتی ئاخوندی دانوستانی کرد کە بەداخەوە ئاخوندە جینایەتکارەکان دانیان بە هیچ مافێکی کورد دانەناو دەریانخست کە دیالۆگ و دانوستان لای ئەو دەسەڵاتە هیچ ئاکام و بایەخێکی نابێت. مامۆستا شێخ عزهددین پشتیوانێکی گهورهی سازمانی خهبات و مامۆستا سهید جهلال حوسهینی بوو حهزی به گهشهو پێشکهوتنی سازمانی خهبات دهکرد. بهڵێ مامۆستا شێخ عیزهددینی سهربهرزو مهزن،لە پێناو ئاوات و ئامانجە پیرۆزەکانیدا گەلێک تاڵ و سوێری و نەهامەتی و دەربەدەری و تەنانەت برینداری و ماڵ وێرانی هاتنە رێ. بەڵام سەرەڕای هەموی ئەمانە و چونەسەری تەمەنی، لەسەر بڕیار و رێباز و ئەرکی پیرۆزی شۆڕشگیری و رێبەری راستەقینەی بزاڤی شۆرشگێرانهدا، لە پێناو گەیشتن بە ئامانج و ئاواتەکانی، و تێکۆشان بۆ هاتنه دیی ئازادی له ئێران وتێکرای ناوچهی خۆرههلاتی ناوهراست تا دواهەناسەکانی ژیانی پڕ لەسەروەری و شانازی، وەک رێبەرێکی دڵسۆز و نەتەوە و نیشتمان خۆشەویست مایەوە. سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران، لە یادی چواردەهەمین ساڵەی کۆچی دوایی مامۆستای نەمر و رێبەری گەورەی گەلەکەمان، وەفاداری خۆی بە رێباز و تێرامان و روانگەکانی مامۆستا دەردەبڕێتەوە و نەمان و مەرگی مامۆستای نەتەوەیی کورد و یەکێک لە ئەمەگدارترین رێبەرانی بزووتنەوەی جەماوەریی کوردستانی ئێران بە خەسارێکی گەورە دەزانێ ، ناو و یادی و بەتایبەت هەڵوێستە بوێرانە فەلسەفی و سیاسییەکانی مامۆستا هەمیشە زیندون و چرا و روناک کەروەی رێگەی تێکۆشەرانی راستەقینەی گەیشتنی گەلی کورد و پێشمەرگەکانی ڕێبازی سازمانی خەباتە. هەزاران هەزار سڵاو لە رۆحی پاکی مامۆستای دڵسۆزی کوردو ئەو رێبەر و رێ نیشاندەرە هەڵکەوتوەی نەتەوەکەمان.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
کومیتەی ناوەندی