هه‌ینی 

17 ره‌شه‌مه2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

عەلی شەمدین: هەسەدە بە دووهێندە لەهێزی ئەحمەد شەرع بەهێزتر و خاوەن شەرعیەتترن

عەلی شەمدین: هەسەدە بە دووهێندە لەهێزی ئەحمەد شەرع بەهێزتر و خاوەن شەرعیەتترن
ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌بات

وتووێژی خەباتمێدیا لەگەڵ بەڕێز عەلی شەمدین ئەندامی مەکتەبی سیاسی حیزبی دیموکراتی پێشکەوتنخوازی کوردی لە سوریە، لەژێر ناوی کوردستانی ڕۆژئاوا لەنێوان ململانێی زلهێزەکان.

خەبات مێدیا، لەسەر بابەتێکی گرنگ و چارەنووسساز لە کوردستانی ڕۆژاوا بەرنامەیەکی رێک خستوەو لەگەڵ بەرپرسی هێز و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان وتووێژ دەکات. لە عەڵقەی سێهەمی بەرنامەکان دا، خاتوو ئەفسانە رەحیمی، لەگەل کاک عەلی شەمدین لێدوان دەکات. ئەفسانە ڕەحیمی پرسیارێکی گرنگ لەسەر ڕۆڵی ئامریکا لە کوردستانی ڕۆژاوا دەکات و عەلی شەمدین بەڕوونی دەڵێت کە ئامریکا تەنیا لەسەر قازانجی خۆی مامەڵە دەکات و هۆمێد و پشت بەستن بە زلهێزەکان بۆ یارمەتی بەبێ چاوەڕوانی لە کوردستانی ڕۆژاوا ڕەت دەکاتەوە. بەڕێز شەمدین باسی شەڕی داعشی کرد و دەڵێت تەنیا هەسەدە بوو کە ئەو شەڕەی کرد و وتیشی کە ئامریکا ئەگەر بەنیازی ئەوە بێ کە قازانجەکانی خۆی لەو ناوچەیەدا بپارێزێت، پێویستی بە هێزی چەکدار هەیەو لەبەر ئەوەی هێزی کوردی میانەڕەوەو وەک جیهادیەکان نیە، بۆ ئامریکاو ئوروپا باشترین بژاردەیە. بەڵام بەداخەوە کە هێزە کوردیەکان هێشتا هیچ ئامادەکاریەکیان نەکردوە کە لەئەگەر نەبوونی ئامریکادا بتوانن دیفاع لە حەقی خۆیان بکەن. کاک عەلی تورکیەی بە کێشەی سەرەکی ناوبرد و وتی زۆرترین کێشەیان لەگەڵ حکومەتی تورکیەدایە تا حکومەتی سوریە. وتیشی کە کورد پێویستی بە یەکدەنگیەو بە هاوڵەوێستی دەبێ بەڕانبەر بە دژمنەکانیان بوەستن. خاتوو ئەفسانە لە پرسیارێکدا وتی تاکەی دەتوانن مقاومەت بکەن لەبەرانبەر دەستدرێژیەکانی تورکیەو ئایا پلانێکتان بۆ ڕێگری کردن لەسەر ئەو بابەتە هەیە، بەڕێز شەمدین لە جوابدا دەڵێت کە هێزی سوریەی دیموکراتیک و هێزی کوردی بە دووقات لەهێزی ئەحمەد شەرع بەهێزتر و خاوەن شەرعیەتترن و ئەزمونی شەڕی داعشیان هەیە. ئەمه لەکاتێکدایە کە حکومەتی کاتی سوریە داوا لەو هێزانە دەکات کە خۆیان هەڵوەشێنن و تێکەڵ بە هێزی جیشی نوێی سوریە بن. شەمدین وتی ئەحمەد شەرع ئاشکرایە کە لەکوێەوە هاتووەو هەموو دەزانین کە ئەلقاعیدە بوەو ئێستە لە جێگەی بەشار ئەسەد دانیشتووەو کەس چاوەڕوانی ئەوەی نەدەکرد کەسێک و ڕژیمێک وەک ئەحمەد شەرع کە پێشینەیەکی ترۆریستی و جیهادی هەیە، ببێتە خاوەن دەسەڵات لە سوریەو خۆی لە جیهادیەوه بگۆڕێتە کەسێکی شارستانی و سوریە ئاوادان بکات.

18 ڕۆژ و 16 کاتژمێر و 25 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

عەلی شەمدین: هەسەدە بە دووهێندە لەهێزی ئەحمەد شەرع بەهێزتر و خاوەن شەرعیەتترن

عەلی شەمدین: هەسەدە بە دووهێندە لەهێزی ئەحمەد شەرع بەهێزتر و خاوەن شەرعیەتترن

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران