کۆمیسێری باڵای مافەکانی مرۆڤی رێکخراوی نەتەوە
یەکگرتووەکان داوای لە بەرپرسانی رژێمی ئێران کردووە کە سزای سێدارەی لاوێکی کورد بە ناوی سەجاد سەنجەری هەڵوەشێننەوە.
ڕۆپێرت کڵۆیڵ وتەبێژی کۆمیساریای باڵای رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە دانیشتنێکی ئەو ڕێکخراوە کە ڕۆژی ١٧ی ژاویە ( ٢٨ی بەفرانبار) لە ژنۆ بەرێوەچوو، خوازیاری هەڵوەشانەوەی سزای سێدارەی سەجاد سەنجەری بوو.
ئەو لاوە کوردەی خەڵکی کرماشان، ساڵی ٩٠ بە چەکی سارد هاووڵاتییەکی دیکەی کە ویستبووی دەستدرێژی بکاتە سەری کوشتبوو و لەلایەن دادگای ئەو شارەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.
سەنجەری ساڵی ٩٣ سەر لەنوێ دادگایی کرایەوە، بەڵام دادگای تاوانەکانی کرماشان وتەکانی ناوبراوی لەمەڕ هەوڵی کەسی کوژراو بۆ دەستدرێژی کردنە سەری ڕەتکردەوە و حوکمی سێدارەی ناوبراوی تەئکید کردەوە.
ئەو سزایە ئەمساڵ لەلایەن دیوانی بەرزی رژێمەوە پەسەند و ئەگەری زۆرە کە بە زوویی بەرێوە بچێت.
رژێمی ئێران یەکێک لەو رژێمانەیە کە یاسا نێو دەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤی لەمەڕ دەرکردنی حوکمی سێدارە بۆ کەسانی ژێر تەمەن ١٨ ساڵ واژۆ کردووە، بەڵام هێشتا ئەو حوکمە نامرۆڤانەیە بەڕێوەدەبات و یاساکانیش پێشێل دەکات.