زمانمان باشترین چەکە بۆ رووبەڕوو بوونەوە دژ بە داگیرکەران
هاوزمانیانی هێژا!
روناکبیران و نوسەرانی زمانی کوردی!
تێکۆشەرانی دەروەستی ئەدەب و زمانی دایکی لە کوردستان!
زمان ئامرازێکی گرینگه که له‌ڕێگه‌یه‌وه مرۆڤ ده‌توانێت ئاخاوتن له‌سەر خۆشی و ناخۆشییه‌کانی بدات و په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تی و شارستانێتی و ئایینی و کلتوورییه‌کانی تێدا ده‌سته‌به‌ربکات. هه‌ر میلەتێک بۆ ئه‌وه‌ی ریشەو بنەمای نەتەوەیی بپارێزێت، پێویسته په‌ره به‌زمانی زگماکی بدا و خه‌بات له‌پێناو پاراستنی بکا. زمان دەتوانین بە گرینگ‌ترین نیشانەی هەر فەرهەنگێگ و پێناسەی گەلان بناسین. فەرهەنگی هەر نەتەوەیەک، زمان و زاراوەکان و جل و بەرگ، داب و نەریتەکانی ئەو میللەتە دەگرێتە بەر. لەراستیدا زمان گرینگ‌ترین تایبەتمەندی هەر فەرهەنگێگە و بەلەناوچوونی زمان، فەرهەنگیش دەمرێت. پاراستن و داکۆکی لە کەلتوور و ناسنامەی هەر نەتەوەیەک ئەرکی سەرشانی هەموو تاکەکانی ئەو نەتەوەیەیە، میلەتێک نەتوانێ پارێزگاری لە کەلتوور و داب‌ونەریتی خۆی بکات، دوور نییە کە لە ڕەوتی مێژوودا بفەوتێت و لە ناو بچێت،هەر بۆیە ڕێکخراوی یونسکۆ لەبارەی گرینگی زمانی دایکی ڕایگەیاندووە کە ئەو کەسەی نەتوانێ بە زمانی دایکی خۆی بنووسێ یان بخوێنێ بێ سەوادە. گه‌لی کورد به‌درێژایی مێژوو له‌خه‌بات و تێکۆشان دابوه به‌مه‌به‌ستی پاراستنی زمان و ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ڕۆڵه تێکۆشه‌ره‌کانی به‌ڕاشکاویی و بوێریه‌وه له به‌رامبه‌ر نه‌یاران و ناحه‌زان وه‌ستاونه‌وه و نه‌یانهێشتوه سیاسه‌تی قه‌ده‌غه‌کردنی زمانی کوردی ئاسه‌واری کاریگه‌ر و قوڵ دابنێ له نێو نه‌ته‌وه‌که‌ماندا. رژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی دەستەڵاتداری ئێران کە دوژمنی گەلی کورد و هەموو نەتەوەکانی ئێرانە، له هه‌رشوێنێک که بۆیان گونجابێ هه‌وڵی له‌ناوبردن و سڕینه‌وه‌ی پێناسه‌و به‌ها نه‌ته‌وایه‌تیه‌کانی کوردیان داوەو بە بەرنامەی دارێژراو لە هەوڵی سڕینەوەی زمانی کوردی و زمانی باقی نەتەوەکانی ئێران دابوون.
هاونیشتیمانیانی خۆشەویست!
لە ئێستادا کە هەرەشە لە سەر زمان و نوسینی کوردیی لە پەرەستاندندایە،ئەوە ئەرکی ئەخلاقی و دینی وئینسانی و نەتەوەییە کە بە گیان و دڵ بیپارێزن و لەوچوارچێوەیەدا هه‌ر تاکێکی ئێمه له کۆمه‌ڵگەدا به‌رپرسیاری ده‌که‌وێته سه‌ر شان و پێویسته له پاراستن و گه‌شه‌پێدان زمانی دیاکیدا ڕۆڵی هه‌بێ . جێگای ئاماژەیە کە بە راستی زۆر لە مامۆستایان و نووسەران بە دانانی وانەکانی فێرکاری زمانی کوردی بە نهێنی و ئاشکرا، بە شێوەیەکی سەربەخۆ ئەرکی خۆیان لە بەرانبەر زمانی زگماکی بە واتە زمانی کوردی و زێدەکەیان بەڕێوە بردووە بە بێ ئەوەی کە چاوەڕوانی هیچ پاداشێک و خەڵاتێک ببن. شاراوە نییە و کۆمەڵکەی جیهانی بەو باوەرە گەیشتووە کە رژێمی ئاخوندی نایهەوێ هیچ جۆره مافێک به نه‌ته‌وه ژێر دەستەکانی ئێران بدات و بەردەوامە لە چەوساندنەوەیان . سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران داوا له هەموو تاکێکی نەتەوەکەمان ده‌کات که وەکو ئەرکێکی پیرۆزی نەتەوەیی و نیشتمانی لە هەوڵی پەرەپێدان و پاراستنی زمانی شیرینی کوردی‌دا بن. جارێکی دیکە پیرۆز بێت ڕۆژی جیهانی زمانی دایکی لەهەموو تێکۆشەرانی کورد و زمان و ئەدەب و کلتوری کوردی.
بروخێ ڕژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
کومیتەی ناوەندی
٢ـی ڕەشەمە١٤٠٣