ئەندامێکی کومیتەناوەندی سازمانی خەبات دەڵێت؛"سازمانی خەبات جارێکی دیکە بە دەسپێشخەری بۆ هاوکاری و تەبایی زۆرتری هێز و لایەنە سیاسیەکانی کوردستانی ئێران، هەڵمەتێکی وەگرخست"
خەباتمێدیا: ڕۆژی هەینی ۳ی ڕەشەمەی ۱۴۰۳، کومیسیۆنی تەشکیلاتی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران، کۆبونەوەیەکی بۆبەشێک لەتەشکیلاتی ئاشکرای لەشاری هەولێر، بەڕێوە برد.
کۆبونەوەکە بەدەقەیەک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە یادی شەهیدانی سورخەڵاتی ڕێگەی ئازادی، سازمانی خەبات و ڕێزگرتن لە یادی جەنابی مامۆستا سەید جەلال حوسەینی، ڕێبەر و دامەزرێنەری سازمانی خەبات دەستی پێکرد.
شۆڕش حاجی،ئەندامی کومیتە ناوندی و بەرپرسی کومیسیۆنی تەشکیلاتی سازمانی خەبات، کورتەباسێکی لە دۆخی ناوچەکە بەگشتی، دۆخی ناوخۆی وڵات و هەلوومەرجی ڕژیم پاش ڕوخانی بەشار ئەسەد و هاتنەسەرکاری دۆناڵد ترامپ وەکوو سەرۆک کۆماری ئامریکا، شکستی میحوەری شەرارەت و کورت بونی دەستی ڕژیم لەو ناوچەیەدا، کەڵک وەرگرتن لەو هەلە کە حکومەتی ئێرانی لە ڕوخانی یەکجاری نزیکتر کردۆتەوەو ئەرکی حیزب و ئەندامانی حیزب و لایەنە سیاسیەکانی کرد.
هەروەها، باسی لە داواکاری سازمانی خەبات بۆ یەکگرتوویی هێز و لایەنە سیاسیەکانی کوردستانی ئێران کرد کە لەلایەن سکرتێری گشتی سازمانی خەبات، کاک بابەشێخ حوسەینی، هەم بە دەقی نامە بۆ جەریانە سیاسیەکانی کوردستانی ئێران، و هەم بەشێوەی ویدیویی ڕوو لە خەڵکی خەباتکار و ئازادیخواز بڵاو کرایەوی کرد و وتی: سازمانی خەبات جارێکی دیکە بە دەسپێشخەری بۆ هاوکاری و تەبایی زۆرتری هێز و لایەنە سیاسیەکانی کوردستانی ئێران، هەڵمەتێکی وەگرخست تا لەو ڕێگەیەوە بکرێت بەرەیەکی کوردستانی پێک بێت و لەچوارچێوەی ئێرانێکی ئازاد و دیمۆکراتیکدا خەڵک بتوانێت مافی دیاری کردنی چارەنوسی خۆی، بەبێ بونی فاشیست پاشایەتی و ئاخوندی هەبێ و لەو پێناوەشدا هاوکاری و چالاکی زۆرتری تەشکیلاتی ئاشکراو نەهێنی دەتوانێت زووتر ئەو هیوایە مسۆگەر بکات.
لەدرێژی کۆبوونەوەکەدا ئەندامان و لایەنگران ڕاوبۆچونی خۆیان سەبارەت بە چۆنێتی کارکردن بۆ بانگەوازەکەی سکرتێری گشتی دەڕبڕی و بە پێشنیار و بۆچونەکانیان کۆبوونەوەکەیان دەوڵەمەندتر کرد.