هه‌ینی 

17 ره‌شه‌مه2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

یەك دەنگی زامنی سەرکەوتنە

یەك دەنگی زامنی سەرکەوتنە
ئەفسانە رەحیمی

 

 


كۆدەنگیو یەك ریزی لەنێوان هێزەكانی كورد فاكتەرێكی گرینگە بۆ ئەوەی كورد بە مافە بنەڕەتیەكانی بگا ،یەكێك لەگرینگترین بنەماکانی سەركەوتنی خەباتی ڕەوای گەلی كورد كە لەهەموو كاتێكدا پێویست و جەوهەرییە، یەكڕیزی و یەك دەنگییە. پرشو بڵاوی هێزو لایەنەكان بۆتە هۆی ئەوە كە جوڵانەوەی كورد وەك پێویست نەتوانێ پشتیوانی جیهانی و پشتیوانی تێکڕایی جەماوەری کوردستان بۆ لای خۆی راكێشێ. یەکێتی و تەبایی بۆ خەڵكی كوردستان زیاتر لە هەر كۆمەڵگەیەكی دیكە پێویسترە،چونكە خەڵكی كوردستانی ئێران ساڵانێكی زۆرە لە لایەن داگیركەرانەوە دەچەوسێندرێنەوە.  دیارە بۆ چەوساندنەوەی گەلی کورد،دوژمنان هەوڵ دەدەن لە رێگەی دروست كردنی ناكۆكی و ناسەقامگیری لە ناو جەماوەری كوردستان و هێزە سیاسیەكانیدا،وزەو توانای ڕاپەڕین و شۆڕش لە ناو گەلی كورددا لاواز بكەن و بە هەموو شێوەیەك هەوڵ دەدا ڕێگە لە یەكگرتوویی نێوماڵی كورد بگرێ و نەهێڵن كە كورد لە تەبایی و پێشوەچوندا بێت. بە داخەوە كە هێندێك جار پیلانگێڕییەكانی دوژمن یان بەرژەوەندی خوازی تاكەكسی و لادان لە ئوسوڵی شۆشگێڕی و كوردایەتی و نەبوونی خەت و بەرنامەی ئیستراتیژیكی سیاسی ، وا دەكات تا ڕادەیەك نەیارانی شۆڕش ئامانجیان بپێكن و لە ناكۆكی نێوان هێزە سیاسیەكان و لە ئاوی لێڵ ماسی بگرن. ئاشكرایە كە ناكۆكی و دژایەتیە ناسالمەكان لە كۆمەڵگەی كوردستان و هەر لایانێكی سیاسی خەسارەتی گەورە بە ئامانجە گشتیەكان و خەباتی ڕەوایی گەلی كورد دەگەێنێ‌ و بەلاڕێدا دەبا. ئەگەر كورد پرشو بڵاو بێ، هەر وەك چۆن لە رابردوو پڕشو بڵاوی زیانی زۆری لێداین  جارێکی دیکە مێژوومان بۆ دوبارە دەبێتەوەوە و زیان دەبینین. 
 بێگومان ویستی گەلی كورد لە كوردستانی ئێرانیش یەكریزی و یەكدەنگی سازمان و ئەحزابی كورد لە لایەك بۆ خەڵكی كوردستان و دۆستانی گەلی كورد جێگەی خۆشحاڵی‌ و دڵخۆشی دەبێت، لە بەرانبەردا گومانی تێدانیە بۆ دوژمنانمان و نەیارانی كورد جێگەی نیگەرانی و مایەپووچی‌یە. بۆیە ئەركی هەر تاكێكی كورد و كوردخۆشەویستە كە بانگەوازەكەی كاك بابەشێخ حوسەینی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات ی  كوردستانی ئێران بۆ یەكریزی و یەكدەنگی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بە هەند وەربگرێ و زەرورە هێزەكانی كوردستانی لەسەر خاڵە هاوبەشەكان بگەنە رێكەوتن لە بەر مەسلەحەتی تێكراییو خەباتی چەند ساڵی گەلی كوردو خوێنی شەهیدان. مەرج و بەربەست و ناكۆكییەكان بخەینەلاوە، تاوەكو ئامانجەكەمان بۆ یەكڕیزی كورد سەربكەوێت.

8 ڕۆژ و 15 کاتژمێر و 13 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

یەك دەنگی زامنی سەرکەوتنە

یەك دەنگی زامنی سەرکەوتنە

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران