پیرۆزبایی گەرم بە بۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزان بە هاونیشتمانیانی موسڵمان لە كوردستان، ئێران و جیهان پێشكەش دەكەم.
لە كاتێكدا موسڵمانان لە كوردستان، ئێران و جیهان ڕۆژو عیبادەت دەكەن و مانگی پیرۆزی ڕەمەزان بەرز ڕادەگرن كە، خەڵكی ژمارەیەك لە وڵاتانی ئیسلامی و بە تایبەت ئێران، لە هەلومەرجێكی نالەباردان و گەلانی ئێران بە هۆی ستەمگەری و جینایەتی دەسەڵاتی ئاخوندی لە ژیانی پڕ لە ئازاردان.
خوای گەورە یارمەتی گەلانی ئێران بدات تا لە خەباتی ئازادیخوازیی لە بەرانبەر ڕژیمی دیكتاتۆری ئاخوندی سەركەون و هەروەها گەلی ستەملێكراوی كورد بە ماف و داوا ڕەواكانی شاد بكات.
سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران
سكرتێری گشتی
بابەشێخ حوسەینی
10 ی ڕەشەمی 1403 كۆچی خۆری