بە پێی هەواڵێک کە لە شاری بانەوە بە خەبات میدیا گەیشتوە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ ۱٠ی ڕەشەمەی ۱٤٠۳ی کۆچی خۆری، شەش گرووپی شاخەوانی لە شارەکانی بانە، سەقز و بۆکان کە زیاتر لە سەد کەس بوون، چوبوونە بەرزاییەکانی کەڵەکەجاڕ لە پشتی گوندی حەوتاش و کەوتوونەتە ژێر ڕەندووی بەفر. بە پێی دوایین هەواڵ، تا ئێستا شەش کەس بە ناوەکانی؛ یاسا سادقی، شەهلا ڕەحمانی، کاروان ئەحمەدپەنا، ڕووناک دانشمەند و
عومەر عەبدووڵاهی، فەوتیان کردووە.
ئەوە بۆ چەندەمین جارە کارەساتی لەو شێوەیە لە ناوچەکانی کوردستان روودەدا، بەڵام بە هۆی گەندەڵی کاربەدەستانی ڕژیمی ئاخوندی، كەمتەرخەمی لە ناردنی تیمی فریاكەوتن و هەروەها ئیمکانات بۆ شارەکانی کوردستان، گیانی هاووڵاتیانی کوردستان بەردەوام دەکەوێتە مەترسیەوە.
سكرتێری گشتی، و سەركردایەتی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە کەس و کاری گیانبەختکردووان دەکەن و هیوای سڵامەتی بۆ بریندارەکان لە خوای گەورە داواكارن.
ناوەندی ڕاگەیاندنی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران