ڕۆژی چوارشەممە ۱۵ی ڕەشەمەی ۱۴۰۳، شاندێکی مەکتەبی سیاسی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان بریتی لەبەڕێزان: خاتوو نیشتمان کەماڵ، بێکەس قادر و هیوا سەید سەلیم، سەردانی سازمانی خەبات یان کرد و لەلایەن : ئەفسانە ڕەحیمی، شۆرش حاجی و ماردین زاهیدی، ئەندامانی کومیتەی ناوەندی سازمانی خەبات، پێشوازی گەرمیان لێکرا. لەو دیدارەدا، لە سەر چەند باس و پرسی جیهانی، ناوچەکە بەگشتی و کوردستان بەتایبەتی، گفتوگۆی لێوە کرا. بابەتی هەستیاری هەلوومەرجی ناوچەکەو شکستی هیلالی شیعی و ڕوخانی دەسەڵاتی دیکتاتۆری بەشار ئەسەد لە سوریەوە ئەگەری گۆڕانکاریەکان و کەڵکی بەجێ وەرگرتن لەو هەلوومەرج و هەلانەی هاتوونە پێش. هەردوو هەیئەت هاوکاری و یەکڕیزی هێز و لایەنە سیاسیەکانی کوردستانی ئێران و پێویستی هاوکاری کردنیان لەلایەن، لایەنەکانی بەشەکانی دیکەی کوردستان یان بە گرینگ زانی. لەکۆتاییدا پێداگریان لە سەر دۆستایەنی دێرینەی نێوان حیزبی زەحمەتکێشان و سازمانی خەبات و لەسەر ب پەیوەندی پتەوتر و بەردەوامی پەیوەندیەکان کردەوە.