چوارشه‌مه‌ 

13 خاکه‌لێوه‌2725
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

۸ی مارس ڕۆژی بەرابەری و هاومافی

۸ی مارس ڕۆژی بەرابەری و هاومافی
ڕێناس فەلەکی

۸ی مارس ڕۆژی بەرابەری و هاومافی

✍ ڕێناس فەلەکی
بابەتی ژنان و چارەنوسیان لە مێژوودا دابەش دەکرێتە سەر دوو قۆناغی جیاوازدا، قۆناغی یەکەم: دەبێتە سەردەمی نەزانین و نەبوونی زانیاری وشیاری کۆمەڵگە لەسەر مافی ژنان و قۆناغی دووهەمیش دەبێتە قۆناغی مۆدێرنیتەو کۆمەڵگەی زاناو وشیار کە مافی ژنان و بەرابەریان لەگەڵ پیاوان، زانیاری پێویستی لەسەر بڵاو کراوەتەوە.
بەبۆچوونی من، ژنان لە هەر دوو قۆناغدا خۆیان ڕۆڵی ڕاستەوخۆیان بووە لەسەر ئەو چارەنوسەو بەدەستی خۆیان نوسیویانە. قبوڵ کردنی ئەو چارەنوسە کە هاومافن لەگەڵ پیاوان یان قبوڵ کردنی زوڵم و زۆر و خۆ بە کویلە زانین، بژاردەی دەستی خۆیان بوە.
لەئێستاداو سەردەمی ئەمڕۆ، بەهۆی بوونی زانیاری تەواو لە کۆمەڵگەو ڕاگەیاندن و میدایاکاندا، نەبوونی بیری هاومافی ژن و پیاو، لەلایەن هەریەک لە ڕەگەزەکانەوە کە بێ، خۆ لە گێلی دانەو ناکرێ ئینسانێک کە ئەو هەموو زانیاریەی لەبەردەستدایە، ڕەگەزی بەرابەری خۆی بە سەرتر یان کەمتر بزانێت. 
کاتێک باس لە ڕۆژی ۸ی مارس وەکوو ڕۆژی نێونەتەوەیی ژنان دەکرێ، بیر و فکرەکان زیاتر دەڕوات بۆ بابەتی توند و تیژی و ئەو زوڵمانەی کە بەسەر ژنان هاتووە. ئەم فکریەتەش بۆ ئەوە ئەگەڕێتەوە کە لە هەر دوو قۆناغی یەکەم و دووهەم کە باسی لێوە کرا، زۆڵم و زۆری لەڕادەبەدەر بەسەر ژنان کراوە. لەکاتێکدا کە دەبو بەهۆی چەندین ساڵ خەبات و بەربەرەکانێ ژنان بۆ وەدەست هێنانی مافەکانیان و گەیشتن بە بەرابەری لەگەڵ پیاواندا، ئەم ڕۆژە تەنیا باسی سەرکەوتنی ژنان لە قۆناغە جۆراوجۆرەکاندا تێدا بکرا.
هەرچەند کە ئەو دۆخە زیاتر بۆ ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ئەو وڵاتانە دەگەڕێتەوە کە دەستی دەسەڵاتی زاڵم و دیکتاتۆری بەسەریدا زاڵەو بۆیەش لەو جوغرافیادا تێڕوانینەکان وەک یەکتر نین.
لێرەدا نمونەیەک دێنینە پێشەوە کە هەموو ئەو ژنانە کە لەو وڵاتانە ژیاون و دەژین، زۆڵم و زۆرەکانی دەسەڵاتیان لەدژی ژنان بە گیان و دڵ هەست پێکردوەو تامی هەموو ئەو تاڵیانەی کە حکومەتەکەی بەسەر ژنانی وڵاتیان هێناوە چێشتویانەو بەدڵنیاییەوە یەکێک لەو هۆکارانەی کە وڵاتی خۆیان بەجێی هێشتووە هەر ئەو زۆڵم و زۆرانەیە.
بەڵام جێگەی خۆشحاڵیە کە وێڕای ئەو هەموو ستەم و ناعەدالەتیە کە دژ بە ژنان لە حکومەتی دژە ژنی ئێران کراوە، ژنانی مافویست و خۆڕاگر قەد کۆڵیان لە ویستەکانیان نەداوەو پاشکەشەیان لە داوا ڕەواکانیان نەکردوە. ژنان لە ڕێگەی چالاکی مەدەنی و ڕێکخراوەیی لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات و هەروەها لە ڕەوتی خەباتی چەکداری دا، بۆ وەدی هێنانی ئامانجەکانیان موبارزەیان کردوەو سەنگری خەباتیان ئاوادان کردۆتەوە. 
بەرز کردنەوەی ڕادەی وشیاری و ناساندنی مافی ژنان و تێگەیاندیان بەو ڕاستیەی کە یاسا و نەریتی دژە ژن بوەتە هۆی چەوساندنیان و هەروەها ئەوەی کە بە چالاکی و خەبات دەکرێ بە مافە ڕەواکانیان بگەن، ئەرکی سەرەکی هەر تاکێک لەو ژنانەیە کە مافی خۆیان دەناسن و باوڕیان پێیەتی و له کۆمەڵگەی وریای ئەمڕۆدا ڕێژەی ئەو کەسانە کەم نیە. دەبێ ئاماژە بەوەیش بکەین کە میدیا و ڕاگەیاندنەکانی سەردەمی ئەمڕۆ وای کردوە کە هەر تاکێک لەو کەسانە بۆ خۆیان بتوانن ببن بە دەنگی ڕەسای شۆڕشی مافویستی و سەرچاوەیەک بۆ ئاگاداری و زانیاری لەسەر مافی ژنان. 
یەکێک لە شانازیە مەزنەکانی سەردەمی ئەمڕۆ، خۆڕاگری ژنانی ئازادیخوازە کە لە زیندانەکانی ڕژیمی زاڵمی ئێراندا ئەوپەڕی بوێری و دلێریان لەخۆیانەوە نواندوەو هیچ هەڕەشەیەک لە بەند و شکەنجەو کوشتنیان نەیتوانیوە ورەیان لەناو بەرێت. هەروەها جێگەی شانازیەو دەبێ دەسخۆشی لەو پیاوانەش بکرێت کە پشتی ژنەکانیان لەو دۆخەشدا بەرنەداوەو شانیان داوەوە پاڵ شانی هاوسەرەکانیان و لەگەڵیان هاودەنگ و هاودڵ بۆ گەیشتنی ژنان بە مافەکانیان تێدەکۆشن. 
پێویستە ڕێکخراوەکانی مافی ژنان زۆرتر لە هەرکاتێکی دیکە چالاکیەکانیان پەرە پێبدەن، هەروەها ژنانی ئازادیخوازیش دەبێ بە یەکیەتی زیاتر و چالاکی زیاتر لەباری سیاسی، مەدەنی و کۆمەڵایەتی، هەوڵەکانیان زۆرتر بکەن تا قۆناغی کۆتایی ڕژیمی دژە ژنی ئاخوندی ئێران، کۆتایی پێبێنن. 
ڕاستی و حەقیقەتی پێشەنگی و پێشڕەوی ژنان بۆ بەڕێوەبەری خەبات و هیدایەت کردنی ناڕەزایەتیەکان، لە شۆڕشی ژینا زۆر بەجوانی دەرکەوت و ناکرێ کەس حاشای لێبکات. ژنان بەباشی سەلماندیان کە باشترین لیدەرن و دەتوانن خەباتی چەندین ساڵەی گەلانی ئێران دژ بە دەسەڵاتی ئاخوندی ئێران بە ئاکام بگەینن. 
هیوادارم ڕۆژێک بێت کە وەک باسی لێوە کرا، ڕۆژی ۸ی مارس تەنیا سەرکەوتن و شکۆی ژنانی تێدا باس بکرێت و کۆمەڵگەی رەنجدیتوی ئێران و کوردستان پاش چەندین ساڵ ڕەنج و ستەمێک کە ڕژیمەکانی پەهلەوی و خومەینی بەسەریاندا هێناویانە، تامی هاومافی و یەکسانی بچێژێت.وەکوو ژنێک پیرۆزبایی ۸ی مارس لە هەموو باوڕمەندان بە هاومافی ژن و پیاو وە بەرابەریخواز دەکەم و هیوادارم کە بەزووترین کات ئازادی و ڕزگاری لە وڵات و نیشتمانی داگیرکراومان وەدی بێت.

23 ڕۆژ و 22 کاتژمێر و 56 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

۸ی مارس ڕۆژی بەرابەری و هاومافی

۸ی مارس ڕۆژی بەرابەری و هاومافی

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران