بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە خەبات میدیا کاک جلال خدری ناسراو بە وەستا جەلال ئەنجێنەیی پێشمەرگەو كادری پێشووی سازمانی خەبات و بەرپرسی ڕێكخراوی ناوچەی خێڵەڕەش رۆژی دووشەممە 20 ی رەشەمەی 1423 كۆچی خۆری بە هۆی نەخۆشی كۆچی دوایی كرد. خەبات میدیا و هاوڕێبازانی لە سازمانی خەبات، سەرەخۆشی بە خانەوادەی خوالێخۆشبێت كاك جەلال ئەنجێنەیی و خەڵكی ئەنجێنەو ناوچەی خێڵەڕەش و شاری بانە ڕادەگەێنین.