ڕاپۆرتی یه‌که‌مین کۆبونه‌وه‌ی به‌ڕێوبه‌ری کومیته‌ی ئه‌ڵمانی سازمانی خه‌بات
بۆ ئاگاداری ئێوه‌ی به‌ڕێز
ئێواره‌ی ڕۆژی ٢ی مارس ٢٠٢٥ به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕیژ کاک جه‌لال خۆشکه‌لام، کارگێڕی کومیته‌ی ناوه‌ندی و به‌رپرسی ده‌ره‌وه‌ی سازمانی خه‌بات یه‌که‌مین کۆبونه‌وه‌ی به‌ڕێوبه‌ری بە بەشداری هەموو ئەندامانی بەڕێزی کۆمیتەی ئا‌ڵمانیا پێکهێندرا.
له‌و کۆبونه‌وه‌دا باس له‌سه‌ر کار‌و چالاکیه‌کانی داهاتووی کومیته کرا و له‌و په‌یوه‌ندیه‌دا چه‌ندین پێشنیار و به‌رنامه بۆ داهاتوو باسی لێوه کراو بڕیاری له‌سه‌ر درا.
هه‌ر له‌م کۆبونه‌وه‌دا ئه‌م بڕیارانه دران:
به‌ڕیز هێلین مه‌ولودی وه‌ک به‌رپرسی کومیته‌ی ئه‌ڵمان دیاری کرا و کاک میلاد و شه‌کیلا خانم وه‌ک به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی کومیته و به‌شی ڕاگه‌یاندنی کومیته دیاری کران و خاتوو ماریا مێهدی پوریش وه‌ک به‌رپرسی به‌شی ماڵی کومیته‌که دیاریکران.