ئه‌مڕۆ ٢٦ی مانگی ڕه‌شه‌ممه به‌رامبه‌ر به ١٦ی مانگی مارس، ٣٧ ساڵ به‌سه‌ر تێپه‌ڕبوونی شیمیایی بارانکردنی شاری هه‌ڵه‌بجه،لە لایەن ڕژیمی پێشووی عێراق و شه‌هیدبوونی زیاتر له پێنج هەزار هاووڵاتیی بێ‌تاوان و برینداربوونی هەزارانی دیکە و وێرانبوونی شارەکە و ده‌ربه‌ده‌ربوونی خەڵکەکەیدا، تێدەپەڕێت. به‌داخه‌وه گه‌لی کورد له ئه‌نجامی شه‌ڕی ٨ ساڵه‌ی نێوان ڕژیمی جینایەتكاری ئاخوندی ئێران و دەسەلاتی پێشووی عێراق،گه‌وره‌ترین زیانی گیانی و ماڵی به‌رکه‌وت و بوه قوربانی سه‌ره‌کیی ئه‌و شه‌ڕه پاوانخوازه،بە تایبەت ئەو تاوانە لە گەڵ هەڵەبجە و هەڵەبجەییەكان بە هۆی هێرشی پاسدارانی ڕژیمی ئێران و داگیركردن و بە تاڵان بردنی ماڵ و داهاتی خەڵكی ئەو شارە لە لایەنە پاسداراەكانەوە ڕویدا. شیمیایی بارانکردنی شاری هه‌ڵه‌بجه و هه‌روه‌ها چەند شار‌و ناوچەی کوردستانی ئێران وەك شاری سه‌رده‌شت و ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری له ٧ی پووشپه‌ڕی ساڵی ١٣٦٦ی ھەتاوی، به گه‌وره‌ترین جینایه‌تی کۆمه‌ڵکوژی نه‌ته‌وه‌که‌مان داده‌نرێن که گه‌لی کورد بە هۆی پێداگری و بەردەوام بوونی ڕژیمی ئاخوندی لە شه‌ڕی ٨ ساڵه‌ی لە گەڵ حكومەتی سه‌دام تووشی بوو. لە یادی ئەو مه‌رگه‌ساته گەورەیەی بەسەر خەڵكی بێ تاوانی شاری هەڵەبجەدا هات، وێڕای دروود و سڵاو بۆ شەهیدان و قوربانییەکانی ئەو تاوانە،هومێدوارین بۆ هەمیشە كۆتایی بە ستەم و داگیركاری بێ و مافی گەلی كورد لە هەموو پارچەو بەشەكانی كوردستان دا بەدی بێت. لە یادی مەرگەساتی هەڵەبجەدا داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ده‌که‌ین کاری جیددی بکەن بۆ قەدەغەکردنی بەرهەمهێنان و بەکارهێنانی هەموو جۆرە چەکێکی کۆمەڵکوژ که له‌لایه‌ن دژمنانی کورده‌وه به‌تایبه‌ت كە ڕژیمی نه‌گریسی ئاخوندی چەكی شیمیایی بەرهەم دهێندرێ.
درود بۆ ڕۆحی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه و هەموو شەهیدانی گەلی كورد.
کومیته‌ی ناوه‌ندی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
16.03.2025