رۆژی چوار شەممە 29ی بەفرانباری 95 کۆمیتەی هێزە چەکدارەکانی سەنای ئەممریکا متمانەی بە ژنراڵ جیمز ماتیس بۆ وەزارەتی بەرگری ئەمریکا دا.
سەناتۆر جان مەک کین سەرۆکی کۆمیتەی هێزە چەکدارەکانی سەنا لە راگەیەندراوێکدا کە لە ماڵپەری تایبەت خوی بڵاوکرایەوە رایگەیاند ئەو کۆمیتە بە 26 دەنگی بەڵێ و یەک دەنگی نەخێر متمانەی بە ژنراڵ جیمز ماتیسی تەئید کرد.
رۆژی چوار شەممە 29ی بەفرانباری 95 کۆمیتەی
هێزە چەکدارەکانی سەنای ئەممریکا متمانەی بە ژنراڵ جیمز ماتیس بۆ وەزارەتی بەرگری ئەمریکا دا.
سەناتۆر جان مەک کین سەرۆکی کۆمیتەی هێزە چەکدارەکانی سەنا لە راگەیەندراوێکدا کە لە ماڵپەری تایبەت خوی بڵاوکرایەوە رایگەیاند ئەو کۆمیتە بە 26 دەنگی بەڵێ و یەک دەنگی نەخێر متمانەی بە ژنراڵ جیمز ماتیسی تەئید کرد. بەو شێوەیە پاڵێوراو بوونی ناوبراو راستەوخۆ دەچێتە سەنا.
ناوبراو پێشنیاری دۆناڵد ترامپ بۆ وەزارەتی بەرگریە، رۆژی پێنج شەممە 12ی ژانویە لە کۆمیتەی هێزە چەکدارەکانی سەنای ئەمریکا وەڵامی پرسیاری سەناتۆرەکانی هەر دوو حیزبی کۆماریخوازی و دیموکراتی دایەوە.
هەر ئەو رۆژە سەنای ئەمریکا بە زۆرینەی دەنگ لێبوردنێکی پەسەند کرد کە رێگەی بۆ ژنراڵی خانەنشین جیمز ماتیس بۆ وەرگرتنی وەزارەتی دیفاع خۆش کرد.
بەپێی قانوون، وەزیری بەرگری ئەمریکا دەبێ حەوت ساڵ لە خزمەتی سەربازی دوور بووبێ. جیمز ماتیس سێ ساڵ و نیو لەوەپێش یانی ساڵی 2013 خانەنشین بووەو بۆ دەرباز بوون لەو قانوونە پێویستی بە لێبوردنی سەنا هەبوو.
کۆنگرەی ئەمریکاش رۆژی هەینی لێبوردنی پەسەندکراوی سەنای پەسەند کرد.