چوارشه‌مه‌ 

13 خاکه‌لێوه‌2725
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

پیرۆز بێت نەورۆزی یەكگرتوویی

پیرۆز بێت نەورۆزی یەكگرتوویی
بابەشێخ حوسەینی

هاونیشتمانیانی كوردستان!

گەلانی ئێران!

زیندانیانی سیاسی، كەس و كاری شەهیدان، پێشمەرگە قارەمانەكان و خەباتكارانی ڕێگەی ئازادی!

 

پێشەكی بە بۆنەی هاتنی نەورۆز و ساڵی نوێی ۱۴۰۴ كۆچی خۆری و ساڵی ۲۷۲۵ كوردیی، گەرمترین پیرۆزبایی تان پێشكەش دەكەم. نەورۆزی ئەمساڵ، نەورۆزی یەكگرتوویی، نەورۆزی ڕەنگە جیاجیاكان، نەورۆزی پێشمەرگەی خاكی پۆشی، دژمن بە خائینان و خۆفرۆشانی خاكی پۆش و هەموو خائینان، نەورۆزی كچان و ئافرەتانی شۆرشگێر، نەورۆزی كوڕان و پیاوانی خەباتكارو نەبەز، نەورۆزی گروپ و دەستەكانی ژینگەپارێزو شاخەوانە خەمخۆرەكانی چیاو لێڕەواری كوردستان، نەورۆزی مامۆستایانی ئایینی خەمخۆرو هەموو موسڵمانی كورد و هەموو بیروباوەڕەكان لە كوردستان و ئێران، نەورۆزی خوێندكاران وئوستادانی زانستگەو قوتابخانەكان، نەورۆزی پیر و لاوی كوردەواری و خەمخۆرانی نیشتمان و دانیشتوان، نەورۆزی خانەوادەی شەهیدان كە لە سەر گۆڕی پیرۆزی ڕۆڵەو ئازیزانیان شین دەگێرن و بۆ هاتنە دیی ئامانجەكانیان دەست بە دۆعان و بەردەوامن لە تێكۆشان،هەزران جار پیرۆز بیت. هاونیشتمانیانی هێژا! نەورۆز جیاوز لەوەی كە جێژنێكی نەتەوەیی گەلی كوردە، لە هەمان كاتدا پەیامی خەبات و بەربەرەكانیە لە بەرانبەر ستەمگەران و دیكتاتۆراندا، پەیامی یەكگرتوویی و تێكۆشانە، پەیامی نەسرەوتن تاسەركەوتنە، هەروەك مامۆستا سەیید جەلال حوسەینی فەرموویان، پەیامی تا ستەمم لەسەرە ڕێگەی خەباتم لەبەرە. بەڵێ‌ نەورۆز هێمای فیداكاری و ئازادیخوزایە، هەر بۆیە پێویستە بۆنەی نەورۆز و نوێ بوونەوەی ساڵ بكەینە سەرەتایەكی نوێ و وەرزێكی نوێ لە شۆڕشی ڕەوا لە بەرانبەر ڕژیمی دیكتاتۆری ئاخوندیداو هەموو گەلانی ئێران پێكەوە زیاتر تێبكۆشین بۆ ڕوخانی ئەو ڕژیمەو دامەزراندنی حكومەتی دیموكڕاتیك لە ئێراندا. ۱.نەورۆزی ئەمساڵ بۆ هاونیشمانیان و خەباتكارانی كوردستان و هەموو ئازادیخوازانی ئێران تایبەتمەندی و گرینگی بەرچاوی هەیە، چونكە سەرەڕای سیاسەتی هەڕەشە، زیندان و شكەنجە، ئیعدامی تێكۆشەران، سەركوتی بێ‌ بەزییانەی هاونیشتمانیانی كوردستان و ئێران، شۆڕشی جەماوەری ئێران و خەبات و بەربەركانێ‌ لە بەرانبەر دیكتاتۆری، لە سەرانسەری ئیران و بەتایبەت لە كوردستانی ئێراندا بەردەوامەو خامەنەیی و دەسەڵاتداران نەك سەركەوتوو نەبوون لە بێ‌ دەنگ كردنی جەماوەر، بەڵكوو بە پێچەوانەی ویستی دەسەڵات، یەكگرتوویی نێوان چین و توێژەكانی خەڵك و خەبات بۆ ئازادیی، درێژەی هەیە. نمونەی نزیكی ئەو بەرخۆدان و شۆرشە، بەشداری چالاكانەی خەڵكی شارو دێی كوردستان لە ڕیوڕەسمی شكۆمەندانەی جێژنی نەورۆزە. ۲.دەسەڵاتدارانی ڕژیمی ئێران هەر لە سەرەتای هاتنیان بۆ سەر دەسەڵات، لە ڕێگەی دروست كردنی شەڕی شیعەو سونیی، ناوبردنی شۆڕشی كورد بە دژمنی نەتەوەكانی دیكەی ئێران، دووبەرەكی دروست كردن لە ژێر ناوی كافرو موسڵمان، شەڕی نێوان خاوەن حیجاب و ئەوكەسانەی حیجاب لە بەرچاو ناگرن، هەوڵیان ئەوە بووە كە تەبایی و یەكگرتوویی نێوان چین و توێژەكانی كۆمەڵگەی كوردەواری و سەراسەری ئێران تێك بدەن. هەرچەند هێندێك جار دەسەڵاتدارانی ڕژیم بە بەشێك لە ئامانجە گڵاوەكانیان گەیشتوون و توانیویانە ناكۆكی لە نێوان چینەكانی خەڵك و كۆمەڵگەدا دروست بكەن بەڵام بە ووشیاری جەماوەر، سیاسەتی ئاژاوە نانەوەی دەسەلاتداران پووچەڵ بۆتەوە. ۳.بەردەوام بوونی خەڵكی كوردستان لە مەیدانی شۆڕش و تێكۆشان بۆ گەیشتن بە ئازادی، خۆڕاگری دایك و باوك و كەس و كاری شەهیدان، خۆڕاگری زیندانیانی سیاسی و تێكۆشانی ئافرەتان و لاوانی خۆڕاگر، تێكۆشانی پارێزەرانی نیشتمان و هێزی پیشمەرگەی كوردستان، ژینگە پارێزان، دەستەو كۆمەڵەكانی فێر بوونی زمانی نەتەوەیی و پارێزەری كەلتوری دەوڵەمەندی كوردستانی، ئەو گشتە خۆڕاگری و ئازایەتی و نەبەزیانە، ڕێبازی كوردایەتی و ئازادیخوزای و ڕوخانخوازی و دژ بە ستەمگەرانی، ئاوەدان و پڕ لە تێكۆشەر هێشتۆتەوەو بۆتە مەترسی جیددی بۆ سەر پێكهاتەی دەسەڵاتی دیكتاتۆری ئاخوندی لە ئێراندا. ۴. پەرە سەندنی گەندەڵی، دزی و فەسادی ئیداری و تاوانی كۆمەڵایەتی، بڵاوبونەوەی زیاتری مەوادی موخەدیر،بە تایبەت زیاتر بوونی گیرۆدەبووان بەو مەوادە هۆشبەرو مەترسیدارە كە تەنانەت كەسانی خوار پازدەساڵ گیرۆدەی بوون، بە ڕادەیەكی مەترسیدار پەرەی سەندوە. بێگومان ئەگەر ووشیاری كۆمەڵایەتی و ڕینوێنی كەسانی خەمخۆرو كەسایەتیە كۆمەلایەتیەكان نەبوایە،لە ئێستادا بڵاوبونەوەو گیرۆدەبوون بە مەوادی موخەدیر زیاتر پەرەیان دەستاندو دەبووە هۆی تێك چوونی شیرازەی كۆمەڵگەو خانەوادەكان. دیارە دەسەڵاتدارانی ڕژیمی ئاخوندی بۆ خۆیان سەرچاوەی سەرەكی تاوان و گەندەڵی و بە تاڵان بردنی سەرمایەی گەلانی ئێرانن و بەرپرسن لە بڵاو بونەوەی فەساد لە ئێراندا، هەر بۆیە نایانهەوێ‌ بەربەست بۆ تاوانباران و فرۆشیارانی مەوادی هۆشەبەر دروست بكەن. بێگومان ڕژیمی ئاخوندی هەم بێ‌ توانایە لە چارەسەركردنی كێشەو گرفتەكان، و هەروەها لە بنەرەتیشدا نایهەوێ‌ كێشەكان و مەینەتیەكان لە سەر خەڵكی ئێران لابەرێت. هەر وەك مەسعود رەوغەنی زەنجانی سەرۆكی پێشووی سازمانی بەرنامەو بودجەی دەسەڵاتی ئاخوندی ئاشكرای كردوە، خامنەیی لە كۆبونەوەیەك دا بە هاشمی ڕەفسەنجانی ڕاگەیاندوە كە نابێت بهێڵن خەڵك ژیان و بژیویان باش بیت چونكە دەبیتە هۆی بێ‌ دین بوونی خەڵك.ئاخوندەكان بۆ ئەوەی بەردەوام بن لە دەسەڵات بە سەر ئێرانداو هەروەها درێژە بە دزی و گەندەڵی بدەن، بازاڕی شێواو كۆمەڵگەیەكی پەڕ لە كێشەو هەژار و چاو لە دەستیان دەوێت. ۵.ڕژیمی ئاخوندی لە ناردنی ئیتقلابی خومەینی كە ئینقلابی ئاژاوەگێڕی و شەرخوازی و جەنگ و ماڵوێرانیە بۆ وڵاتانی ناوچەكە، تووشی شكستێكی گەورە بوو. روخانی حكومەتی بەشار ئەسەد، كوژرانی سەركردەكانی حیزبوڵای لوبنان لە لایەن ئیسرائیل و هێرشی سەربازی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچەكانی خواروی وڵاتی لوبنان كە لە ژێر دەستی حیزبوڵادان، بە ڕادەیەكی بەرچاو كاریگەر، توانای خۆڕاگری و هێزی ئەو گروپە ترۆریستیەی لاواز كرد. ڕژیمی ئاخوندی بەڕوخانی حكومەتی بەشار ئەسەدی هاوپەیمانی سەرەكی و شكستی حیزبوڵاو جەنگی غەززە، میحوەری تاوان و جینایەتی ئاخوندەكانی تووش گەورەترین شكست بوو. بەڵێ‌ ڕژیمی ئێران لە سیاسەتی ئاژاوەگێری و دەستێوەردانەكانی لە لوبنان و سوریە، خەرجی ماددی و ئینسانی زۆری كردو سەدان پاسداری لە سوریەو لوبنان كوژران و ملیاردها دۆلاری گەلانی ئێرانی لەو ئاژاوەگێڕیانەدا خەرج كرد، بەڵام لە ئاكامدا گەورەترین شكستی لە سیاسەتی ناوچەیی تووش هات. لە لایەكی دیكەوە لەگەڵ زۆربەی وڵاتانی دیكەی جیهان و بەتایبەت ئوروپاو ئەمریكاشدا، سەرەڕای ئیمتیازدان و خۆتە خۆتە كردن بۆیان، ووت وێژو دانوستان و بە تایبەت بەرتیل دان و هەرزان فرۆش كردنی نەوت و سەرچاوە ژیرزەویەكان،بە ئوروپا و ئەمریكا، تووش سەرشۆڕیی و شكستێكی ئیستراتیژیكی سیاسی بوو. لە ئێستادا خامنەیی بە شێوەیەك ترساوە كە ناوێری وەڵامی ئەرێنی بە داوای دانوستانی دۆناڵد ترامپ سەرۆك كۆماری نوێی ئەمریكا بداتەوە. سەرۆكی نوێی ئەمریكا پڕۆژەی زۆرهێنانی لە ڕادەبەدەری (فشارحداكثری) بۆ سەر ڕژیمی ئێران ئیمزاكردوەو زۆر هێنان بۆ سەر ئەو دەسەڵاتە لە پەرەسەندندایەو زۆربەی ڕێگەكانی فرۆشی نەوتی ئێران داخراون. لە هەمان كاتیشدا وڵاتانی ئوروپایی زۆر هێنانیان بۆ سەر ڕژیم زیاتر كردوە. داخستنی ژمارەیەك لە ناوەندەكانی فەرهەنگی و مەزهەبی ڕژیم لە وڵاتانی ئوروپایی، كە بەڵگەی خراپەكاریان لە سەرە، هەروەها تاوانبار كردنی دەسەڵاتدارانی ئێران بە كردەوەی ترۆریستی لە ئوروپاو ئەمریكاو دەركەوتنی چەندین بەڵگەی نوێ و حاشاهەڵنەگر لەو بارەوە، سارد بوونی پێوەندیە سیاسی و دیپلوماسیەكانی ڕژیم لەگەڵ زۆربەی وڵاتانی ڕۆژئاواییدا، دەرخەری شكستی گەورەی سیاسەتی خارجی دەسەڵاتی ئاخوندیە. ۶.لەم هەلومەرجەدا كە ڕژیمی ئێران شكستی گەورەی سیاسی لە ناوچەكەداو لە جیهاندا خواردوە، ناڕەزایەتیە جەماوەریەكان لە بەرانبەر دەسەڵاتداران زیاتر بووە. گرانی، بێكاری و هەژاری، بۆتە مۆتەكەو بەڵای لە بڕان نەهاتوو بە سەر گەلانی ئێرانەوە. لە كاتێكدا خامنەیی و دەست و پەیوەندەكانی بێ‌ توانان لە چارەسەر كردنی كێشەكانی جەماوەری ئێران و زیاتر نوقمی دزی و گەندەڵی بوون، لە كاتێكدا دەسەڵاتداران تووش شكستی گەورەی ئیستراتیژیك لە ناوچەكەو لە جیهاندا بوون، ئەركی سازمان و لایەنە سیاسیەكانی كوردستانی ئێران و مقاومەت و ئوپۆزیسیۆنی شۆڕشگێڕو مەشروعی سەراسەری كە بۆ ڕوخانی دەسەڵاتی ئاخوندی تێدەكۆشن و دژی سیستمی سەڵتەنەتی لە ئێران دان، لەم قۆناغە گرینگ و چارەنووس سازەدا، پێویستە بە یەكگرتوویی و یەك ووتاری و كاری هاوبەش لە سەر بنەمای دیموكراسی بۆ ئێران، دەستەبەركرانی مافی نەتەوەكانی ئێران، دامەزراندنی حكومەتی غەیرە مەزهەبی وفكریی كە قانونی بنەڕەتی و ئەساسی پێشكەوتوو سەردەمیانەو هەڵبژاردنی ئازادی تێدا پەسەند بكرێ‌، هەموو پێكەوە هەنگاوی جیددی هەڵگرن بۆ هاتنی دیی ئامانجە بەرزەكانی گەلانی ستەملێكراوی ئێران هەڵبگرن. ۷. ئەركی تێكۆشەرانی سازمانی خەبات لە ساڵی نوێ ۱۴۰۴ كۆچی خۆری دا: كادرو پێشمەرگەو ئەندام و لایەنگرانی ئاشكراو نهێنی سازمانی خەبات، دڵسۆزان و هۆگران و جەماوەری پشتیوانی سازمانی خەبات، لە پێناو هێنانە دیی ئامانجە بەرزەكانی گەلی كورد لە كوردستانی ئێران و تێكۆشان بۆ یەكێتی و یەكگرتوویی و دووری كردن لە ناكۆكی،دەبێ‌ تێبكۆشن بۆ ئاشتی كۆمەڵایەتی و ڕێگە گرتن لە دروست بوونی كێشەی نێوان چین و توێژەكانی كۆمەڵگەی كوردەواری. سازمانی خەبات وەك هەمیشە ناوەندو تەشكیلاتی سیاسی هەموو چین و توێژەكانی جەماوەری كوردستانی ئێرانەو باوەڕی قوڵی بەو ڕاستیە نەگۆڕە هەیە كە كوردستان نیشتمانی هەموو بیرو باوەڕو بۆچوونەكانەو هەموو پێكەوە دەبێت خزمەتی نیشتمانمان بكەین و هەموو پێكەوە لە پێناو هاتنە دیی ئازادیی و ڕوخانی ڕژیمی دیكتاتۆری ئاخوندی و ڕێگە گرتن لە دووبارە بوونەوەی دیكتاتۆری سەڵتەنەتی تێبكۆشین. لە كۆتاییدا لەگەڵ پیرۆزبایی دووبارەم بەبۆنەی جێژنی نەورۆز دڵنیام گەلی كوردو گەلانی ئێران سەردەكەون و ئاسەوارێك لە ستەمگەری و دیكتاتۆری لە ئێراندا نامێنیت.

 

سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران

سكرتێری گشتی نەورۆزی ۱۴۰۴ كۆچی خۆری ۲۷۲۵ی كوردیی

14 ڕۆژ و 14 کاتژمێر و 40 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پیرۆز بێت نەورۆزی یەكگرتوویی

پیرۆز بێت نەورۆزی یەكگرتوویی

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران