چوارشه‌مه‌ 

13 خاکه‌لێوه‌2725
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

ڕێوڕەسمی نەورۆزی ٢٠٧٢٥ی کوردی لە بنکەی سەرکردایەتی سازمانی خەبات بەڕێوەچوو

ڕێوڕەسمی نەورۆزی ٢٠٧٢٥ی کوردی لە بنکەی سەرکردایەتی سازمانی خەبات بەڕێوەچوو
سازمانی خەبات

‎ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، بە بەشداریی ئەندامانی سەرکردایەتی سازمان، کادر و پێشمەرگە و هەروەها ژمارەیەک لە ئەندامان و لایەنگرانی سازمانی خەبات، مەراسیمێک بۆ بەرز ڕاگرتنی جێژنی نەورۆز، نەورۆزی یەکگرتوویی لە بنکەی سەرکردایەتی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران بەڕێوە چوو. ‎سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بەسرودی نەتەوایەتیی ئەی ڕەقیب و دەقیقەیەک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە رۆحی شەهیدانی سوورخەڵاتی سازمانی خەبات و شەهیدانی ڕێگەی ئازادیی و ڕۆحی پاکی جەنابی مامۆستا سەید جەلال حوسەینی ڕێبەری نەتەوایەتی کورد و دامەزرێنەری سازمانی خەبات و شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد. دوایی لەلایەن سۆهەیلا ئەمینی و مەتین پەرێشان پێشکەشکارانی ڕێوڕەسمەکە بەخێرهاتنی بەشداربوان و ئامادەبووان کرا. لە درێژەی مەراسیمەکە پەیامی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات بە بۆنەی نەورۆز ،‎ لەلاین ئەفسانە ڕحیمی ئەندامی کومیتەناوندی سازمانی خەبات پێشکەش کرا. لە پەیامی سکرتێری سازمانی خەبات پێداگری لەوە کرا بوو کە نەورۆز جێژنی گەلی کوردە ،هی هەموو چین و توێژەکان رەنگە ئاڵ و واڵاکانە، نەورز هێمای خۆڕاگریە لە بەرانبەر داگیرکەرانی کوردستان، هەر بۆیە سەرەڕای چاو سوور کردنەوەو هەڕەشەی دەسەڵاتدارانی ئاخۆندی ڕێورەسمی نەورۆز شکۆمەندانە لە کوردستانی ئێران بەڕێوەچوو.بابەشێخ حوسەینی لە پەیامەکەیدا پێداگری لەوەش کردەوە کە تەنیا بە دامەزراندنی حکومەتێکی دیموکراتیک و پارلەمانی گەلانی ئێران بە مافەکانیان دەگەن. لە پەیامی سکرتێری گشتییئاماژەی بەشکردبوو کە، دروست کردنی ئاڵتێرناتیڤی درۆیین و زەق کردنەوەی کوڕی شا و دەستوپەیوەندەکانی هیچ ئاکامێکی نابێت. دواتر لە لایان ماردین زاهدی ئەندامی کومیتەناوەندی سازمانی خەبات دەکەین تا پەخشانە شێعری جەنابی مامۆستا سەید جەلال حوسەینی بەناوی نەورۆزی دڵ کەی دێت، پێشکەش کرا. هەروها ئەیوب عارفی ئەندامی کومیتەناوەندی پەیامی کومیسیۆنی تەشکیلاتی سازمانی خەباتی پیشکش کرد، لە پەیامەداهاتبوو کە ئەرکی هاونیشتمانیان ئەوەیە کە نەورۆزی ئەمساڵ پڕ بکەن لە دروشمی یەکگرتن و یەکڕیزی بۆ هێز و لایەنە سیاسیەکان، ئۆپوزسیون و ئاڵتێرناتیوی دژ بە ڕژیم کە خوازیاری دیمۆکراسی لە ئێراندایەو بەڕوونی دانی بە مافی خودموختاری گەلی کورد و گەلانی دیکەی ئێراندا ناوە. هیوادارین پێشەنگی ئێوەو خەبات و خۆڕاگریتان زۆرتر پەرە بستێنێت و هەموو هاونیشتمانیانی ئازادیخواز یەک دڵ، بەرەو ڕزگاری هەنگاو بنێن و ئازادی نەتەوەو نیشتمان وەدی بێ. رێناس فەلەکی ئەندامی ڕێکخراوی لاوان پەیامی لاوانی خەباتی بە بۆنەی نەورۆزپێشکەش کرد پەیامی لاوانی خەبات ئاماژەی بەوە کرابوو ‎نەتەوەی کورد ساڵانێکی زۆرە کە توشی مەینەتی دەستی داگیرکەرەو تەنانەت لە سەد ساڵی ڕابردوودا ستەمی بەرچاوی  لەدەستی حکومەتەکانی پەهلەوی و ڕژیمی ئاخوندی چێشتوە. ئەو دوو حکومەتە فاشیستە، هەرگیز هیچ مافێکیان بۆ نەتەوەکانی ئێران ڕەوا نەبینەو تەنیا بە سەرکوتی دڕندانه ویستویانە بەرخۆدانی مەشروعی خەڵک تێکبشکێنن. لە کۆتاییدا بەشداربووان بە کردنەوەی ئاگری نەورۆز و شایی وهەڵپەڕکێ، تا درەنگ درێژەیان بە ڕێوڕەسمەکە دا.

9 ڕۆژ و 17 کاتژمێر و 9 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ڕێوڕەسمی نەورۆزی ٢٠٧٢٥ی کوردی لە بنکەی سەرکردایەتی سازمانی خەبات بەڕێوەچوو

ڕێوڕەسمی نەورۆزی ٢٠٧٢٥ی کوردی لە بنکەی سەرکردایەتی سازمانی خەبات بەڕێوەچوو

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران