ڕەفیقان، ڕۆژی کوردانە، بەهارە، جەژنی نەورۆزە
بە دڵ لێتان دەکەم لەم ڕۆژەدا، من جەژنە پیرۆزە
دوانیوەڕۆی ڕۆژی شەممه ٢٢/ ٠٣/ ٢٠٢٥ لە لایەن کۆمەڵێک هیزە سیاسی کورد ستانی و چەند ڕێکخراوێەکی مەدەنی لە سویس و بە ئامادەبوونی میوانان و دەیان کەس لە کوردانی نیشتەجێی ئەووڵاتە، بە دروشمی نەورۆز هەوێنی یەکبوونمانە ، نەورۆزی سەمای ئازادیان پیرۆز کرد. ڕێوڕەسمەکە بەسروودی نەورۆز و نیشتمانی خوایە وەتەن ئاوا کەیت و هەڵکردنی ئاوری نەورۆز بە
شیوەیەکی تایبەت و سەرنج ڕاکێش کە بە هاوکاری بەرێز فارۆق حەسەنپووور لە ناوەندی کولتووریی کورد و لەلایەن بەڕێزان کاک سەمەد کەرکوکی و کاک عەبدول عەزیز و هەوەها خاتووچیمەن ، خاتوو سەیران و خاتوو غەزاڵ کاک ئازاد عوسمان ، کاک هیوا مەشخەڵی ئاوری نەورۆزیان هەلکرد و درایە دەست منداڵانی کورد و بەمکارەیان نەرێتی داگیرساندنی ئاوری نەورۆزیان بۆ منداڵانی تاراوگە گواستەوە .هاوکات بەدەم هەڵگرسانی ئاوری نەورۆز لە لایەن پێشکەشکارانی ڕێوڕەسمەکە خاتوو شیوا مەحەممەدی بەزاراوەی سۆرانی و خاتوو نەسیبە بە زاراوەی کرمانجی بەخێر هاتنی میوانان کرا. بەشداربووان بەدەم وتنەوەی سروودی نەورۆزی و نیشتمانی لە دەوری ئاگری نەورۆز بە دەهؤڵ و زۆڕنا سەما و خۆشیان کرد و بەم شێوەیە ڕێزیان لە کولتووری ڕەسەنی نەتەوەکەمان گرت.لە پاش ئەم بڕگەیە، کە لە شوێنێکی کراوەدا بەڕێوەچوو، درێژەی بەرنامەکە لە نێو ساڵۆن بەسروودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب وڕاگەیاندنی خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزلێنان لە سەرجەم شەهیدانی رێگای ڕزگاری کوردستان دەستی پێکرد و لە لایەن پێشکەشکارانی بەرنامەکە بەخێرهاتنی میوانان کرا و بە ناوی کۆمیتەی ئامادەکاری نەورۆز پیرۆزبایی نەورۆزی ٢٧٢٥ ی کوردیان پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.
لە درێژەی بەرنامەکە بە زراوەی کرمانجی لە لایەن خاتوو میدیا بە زاراوەی کرمانجی و لە لایەن خاتوو شیوا مەحەممەدی بە سۆرانی پەیامی هاوبەشی کۆمیتەی بەڕێوەبەری نەورۆزی کوردەواری لە سویس پێشکەش کرا.میوانی تایبەتیبەرنامەکە بەڕیز (گەری مولێر) لە حێزبی سەوز و پاڕلمانتاری پێشووی پاڕلمانی و سەرۆک شارەوانی شاری بادن قسەو باسێکی لە سەر نەورۆز و بایەخدان بەکولتووری نەتەوەکان پێشکەش بە ئامادە بووان کرد و تێیدا ئاماژەی بە جوان بەڕیوەچوون و گرینگیدان بە نەورۆز لە لایەن کوردەوە دا کە کوردەکان بەم کارەیان نەورۆز لە هزری مندالەکانیان بۆ هەمیشە ئەهێڵنەوە.مۆسیقا و شادی وگۆڤەند، هەر ساڵە بەشێکە لە ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز. لەم بڕگەیەی پڕۆگرامەکە، هونەرمەندانی دەنگ خۆش، بەرێزان مامۆستا کەمال مەحەممەد و فەرزاد مێهدینیا بە هاوکاری ژەنیارانی بەتوانا کاک بڕیار هەورامی و کاک هەڵۆ قادر بە کیبۆرد و کاک سامان ئەلیاس بە کلارنێت لە بەشی سۆرانی وهەورامی و کاک دارا سەعدوون و کاک ئەحمەد جەزراوی لە بەشی کرمانجی گۆرانییان چڕی وئامادەبووانی ڕێو ڕەسمەکە بە شایی و هەڵپەرکی ڕێوڕەسمەکەیان ڕازاوەتر کرد. ڕێوڕەسمەکە تا سەعات ١١ شەو درێژەی کێشا وبەشدار بووان و میوانانی ڕێو ڕەسمەکە وێڕای دەست خۆشی ، خۆشحالی و ڕەزامەندی خۆیان بۆ بەڕێوبەرانی ڕێوڕەسمەکە دەربڕی. دەستەی بەڕێوبەرو ڕێخستنی نەورۆزی ٢٧٢٥ ی کوردەواری لە سویس سپاس و پێزانینی خۆی بۆ هونەرمەندانی بەشداری ئاهەنگەکە و ئامادەبوونی هاونیشتمانیانی تاراوگە لەو ڕێوڕەسمەدا دەردەبڕێو هیواخوازە بەرنامەکە جێی ڕەزامەندییان بووبێ و بتوانێ ساڵانە بە دوبارەکردنەوەی
ئەم ڕیوڕەسمانە خزمەتی زیاتر بە بووژاندنەوە و ناساندنی کولتووری کوردی بکات .
بەڕیوبەرانیڕێوڕەسمی نەورۆزی کوردەواری لە سویس پێکهاتوون لە :
حێزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران /سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران/ یەکیەتی نیشتمانی کوردستان / کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی
کوردستانی ئێران / حزبی شویعی کوردستان / ئەنجۆمەنی نیشتمانی کورد لە سوریە / پارتی ماڤ و ئازادی / ناوەندەکانیڕەوەندی کوردستان لە سویس / ناوەندی کولتووری کورد لە سویس / ڕووپەڕی ئینستاگرامی کوردی سویس .
سێ نەورۆزی ٢٧٢٥ کوردی ، هاوکاتە لە گەڵ :
٢٣/ ٠٣ /٢٠٢٥